ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

کۆنسوڵخانە و سەنتەری کولتووریی ئەرمینیا لە هەولێر کرانەوە

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 28 شوبات 2021 09:06

رۆژى 24/2/2021 لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی حەمەی حەمە سەعید وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، ئارتاك ئاپیتۆنیان جێگری وەزیری دەرەوەی ئەرمینیا و باڵیۆزی ئەرمینیا لە عێراق، د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر، كۆنسوڵی ئەرمینیا لە هەولێر و ژماره‌يه‌ك له‌ به‌رپرسانى باڵاى حيزبى و حكومى كونسوڵخانه‌ى ئه‌رمينيا له‌ هه‌ولێر كرايه‌وه‌ هاوكات له‌سه‌ر قه‌ڵاى هه‌ولێريش سه‌نته‌رى كولتوورى ئه‌رمينيا كرايه‌وه‌.

ئه‌م بابه‌ته‌ 1038 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌