رۆژى 7/9/2020 د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور پێشوازى كرد له ڤينسۆ - كييۆم پوپۆ به‌رپرسى نوسينگه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى يه‌كێتى ئه‌وروپا له هه‌ولێر و نێرده‌ى يه‌كێتى ئه‌وروپا له كۆمارى عێراق.
له ديدارێكدا باس له دابينكردنى هه‌لى كار و ئه‌نجامدانى خولى په‌ره‌پێدان بۆ گه‌نجان و هه‌روه‌ها پشتگيرى چه‌ند كه‌رتێك له ئێستاى بارودۆخى هه‌رێمى كوردستان كرا.
ڤينسۆ وتى: ئێمه به بڕى 120 مليۆن دۆلار هاوكارى دارايى پێشكه‌ش به رێكخراوه نێودهوڵهتييهكان ده‌كه‌ين له هه‌رێمى كوردستان ئه‌وانيش له رێگه‌ى داڕشتنى به‌رنامه و پرۆژه‌ى خۆيانه‌وه خولى په‌ره‌پێدانى توانا و ره‌خساندنى هه‌لى كار بۆ گه‌نجان سازده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش بارگرانى له‌سه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم كه‌م ده‌كاته‌وه له هه‌مان كات دا ئێمه پشتگيرى پرۆژه‌ى چاكسازى حكومه‌ت ده‌كه‌ين.
د. دارا جه‌ليل خه‌يات سوپاسى هه‌وڵه‌كانى كردن و پشتگيرى ژوورى بۆ هه‌وڵه‌كانى دووپات كرده‌وه، وتى: له ئێستادا هه‌رێمى كوردستان پێويستى به بوژانه‌وه و پێشخستنى كه‌رته‌كانى خواردهمهنى، كشتوكاڵ و ته‌ندروستى هه‌يه هيوا خوازم له‌و لايهنهش بتوانن هاوكار بن سه‌رۆكى ژوور ئه‌وه‌شى خسته روو له هه‌رێمى كوردستان چه‌ندين كارگه‌ى پيشه‌سازى هه‌ن بهشێكييان پێويستييان به نۆژه‌نكردنه‌وه و ته‌كنه‌لۆژياى نوێ هه‌يه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست به‌كار بكه‌نه‌وه هه‌ندێك بواريش هه‌يه تا ئێستا كارگه‌ى نيه هيوادارم له‌م بواره‌ش پاڵپشتمان بن.