بۆ/ کۆمپانیاکانی ئالوگۆڕی دراو
سڵاو....
ئێوە رۆڵێکی تەواوکار دەگێڕن لە ئاسانکردن و پاڵپشتکردنی بازرگانانی کەل و پەلی خۆراك لە فەراهەمکردنی پێویستی بازاڕ ، بۆیە ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر پەیوەندی کرد لەگەڵ بەڕێز پارێزگار و ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی هەولێر تا رەزامەندیمان وەرگرت بۆ بەکارخستنەوەی کۆمپانیاکانتان و ژوورمان بە هاوکاری ئەنجومەنی ئالوگۆڕی دراو ئەم کارەی دووبارە رێکخستەوە .
بەڕێزان :
پێویستی ئەم کاتە ناسکە وا لە هەمووان دەکات خۆنەویستانە کار بکەن هەوڵنەدەن باری هاووڵاتیان گران بکەن ، ژمارەیەك بازرگان پەیوەندیان پێوە کردین دەڵێن نرخی حەواڵە کردنتان گرانتر کردووە و ئەمەش بە نەرێنی دەشکێتەوە سەرنرخی کەل و پەلی خۆراك بۆ هاووڵاتیان لە بازار، بۆیە ئێمە لە گەل ئەنجومەنی ئال و گۆڕکارانی دراو ئەم بابەتەمان تاوتوێ کرد و رامانسپاردن کە ئەم بابەتە کۆنترۆڵ بکەن و لە ئەنجام ئاگادارمان بکەنەوە.
بەڕێزان:
ئەم کاتە هەستیارەی کوردستان پێیدا گوزەردەکات داوا لە هەمووان دەکات رۆڵی نیشتمان پەروەری پەیرەو بکەن و هیچ کارێک نەکەن ببێتە مایەی نیگەرانی و بارگرانی بە سەر ئابووری هاوولاتیان و ئێمەش هەر ئەو رۆڵەتان لێ چاوەڕوان دەکەین.
ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر پێداگرانە لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ ئەوەی نرخ لە ئاستی پێویست گرانتر نەبێت.
خودای گەورە هەرێمی کوردستان و مرۆڤایەتی بپارێزێت
ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر
31/3/2020