سوپاس و پێزانین
بازرگانانی کەل وپەلی خۆراك و کەرتە ئابووریە هاوشێوەکان
سڵاو...
رۆڵی نیشتمان پەروەریتان لە کاتی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا COVID-19 و تا ئێستا بە فەراهەمکردنی هەموو جۆرەکانی خۆراک بۆ هاووڵاتیان و بەڵکو بە زیاتر لە کاتە ئاساییەکان ئەوەی سەلماند کە بازرگانی خۆماڵی بەشێکی بنەڕەتی و جیانەکراوەن لە کۆمەڵگەی کوردەواری چونکە سەرەڕای فەراهەمکردنی خۆراک بۆ هاووڵاتیان هەموو هەوڵێکتان دا بۆ ئەوەی نرخ بەرز نەبێتەوە لە بازار ، خۆراکتان فەراهەمکرد تا ئەو ئاستەی هاوولاتی و مارکێتەکان بڕێکی باشیان لە ماڵ و کۆگاکان عەمبارکرد بۆ کاتی ئەگەری تەنگانە لە داهاتوودا خودا نەکات بێتە پێش.
بازرگانانی خۆماڵی :
ئەو کارە پیرۆزەتان بووە مایەی شانازی میللەتەکەتان، ئێوە دوای پشت بەستن بە خودا بوونە مایەی دڵنیایی هاووڵاتیان لە لایەنی فەراهەمکردنی خۆراك، بۆیە ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر ئەو پەڕی رێز و سوپاستان ئاراستە دەکات و کارەکانتان بەرز دەنرخێنێت وهیوادارە بەردەوام بن لەم کارە پیرۆزەتان.
ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر هەر لە سەرەتای قەیرانی کۆڤید – 19 بە سەرۆك و دەستەی کارگێڕی و بەشێک لە فەرمانبەران ماندوو نەناسانە رۆژانە دەوامیان کردووە بە مەبەستی فەراهەمکردنی ئاسانکاری بۆ بەردەوامبوونی کارەکانتان و ئەو بازرگانە بەڕێزانەی رۆژانە سەردانی ژوور دەکەن گەواهیدەری ئەم بابەتەن ، نوێنەرمان لە ژووری ئۆپەراسیۆنەکان رۆژانە کێشەکانتان دەگەێێنێتە لایەنی پەیوەندار و بە پاڵپشتی بەڕێز پارێزگار و لایەنە پەیوەندارەکانی تر چارەسەری پێویست بۆ کێشەکان دەکات وەک کێشەکانی گواستنەوەی کەل و پالی خۆراک و نەبوونی کۆمپانیاکانی ئال و گۆڕی دراو ... هتد
لێرەدا بە پێویستی دەزانین سۆپاسی ژووری ئۆپەرەسێۆنەکانی هەولێر و بازگەکانی ناوەوە و دەرەوەی شاری هەولێر بکەین بۆ کاردانەوەی ئەرێنیان بە مەبەستی ئەنجامدانی کاری بازرگانی خۆراک و کەرتە پەیوەندارەکان ، ئەم کارەیان بووە مایەی دڵنیایی هاووڵاتیانمان.
دووبارە سوپاس بۆ بازرگانانی خۆماڵی داوایان لێدەکەین وەک کاری ئاساییان نەبنە مایەی بارگرانی بە سەر هاووڵاتیان.
خودای گەورە کوردستان و هەموو مرۆڤایەتی بپارێزێت
ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر
31/3/2020