ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

سەرۆکی ژوور پێشوازی لە باڵیۆزی دانمارک دەکات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 29 ئایار 2019 09:34

رۆژی ٢٩/٥/٢٠١٩ د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور پێشوازی کرد جێرت ماینکە باڵیۆزی وڵاتی دانمارک لە عێراق. 

لە دیدارێکدا مەلا مەجید سورچی جێگری سەرۆکی ژوور ئامادەبوو سەرۆکی ژوور باسی لە کارو چالاکیەکانی ژووری کرد بەتایبەت لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپی، هەروەها باس لە پەرەپێدانی پەیوەندی بازرگانی لە نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی دانمارک کرا.

سەرۆکی ژوور هیوای خواست کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی دانمارک بتوانن پەرە بە کەرتی ئابووری هەرێم بدەن تایبەت لە سێکتەرەکانی کشتوکاڵ، پیشەسازی و گەشت و گوزار.

وا بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵ شاندێکی گەورە بازرگانان و خاوەن کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی دانمارک سەردانی هەولێر بکەن، کۆبوونەوە و دیدار بکەن لەگەڵ بازرگانانی هەرێمی کوردستان.

ئه‌م بابه‌ته‌ 1027 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌