رۆژی ٥/١١/٢٠١٨ د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور پێشوازی لە خوان خۆسێ ئیسکۆبار باڵیۆزی ئیسپانیا لە عێراق کرد.
لە دیدارێکدا مەلا مەجید سورچی جێگری سەرۆکی ژوور و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور ئامادەبوون.
بالێۆز سوپاسی ژووری بازرگانی هەولێری کرد کە هەمیشە پاڵپشت و هاوکاری بازرگانان بووە، وتیشی ئێمە دەمانەوێت سەرەتا بە تیمی هونەری و کلتوری سەردانی هەرێمی کوردستان بکەین بۆ ئەوەی بۆ بازرگانان و خاوەن کۆمپانیاکانی وڵاتی ئیسپانیا روون بێتەوە کە هەرێمی کوردستان سەقامگیرە و گونجاوە بۆ کارکردن.
لە لایەن خۆیەوە سەرۆکی ژوور هیوای خواست کە بتوانێت بە شاندێکی گەورەی بازرگان و ژوورە بازرگانیەکانی ئیسپانیا سەردانی کوردستان بکەن، ئێمەش بازرگانانی هەرێمی کوردستان و شارەکانی تری عێراق بانگێشت دەکەین بۆ کۆبوونەوە و ئەنجامدانی دیداری بازرگانی.