تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵئامادەکاری بۆ هاتنی شاندێکی بازرگانی وڵاتی ئیسپانیا دەکرێت

ئامادەکاری بۆ هاتنی شاندێکی بازرگانی وڵاتی ئیسپانیا دەکرێت

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ سێ شەممە, 06 تشرینی دووەم 2018 08:18

رۆژی ٥/١١/٢٠١٨ د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور پێشوازی لە خوان خۆسێ ئیسکۆبار باڵیۆزی ئیسپانیا لە عێراق کرد.

لە دیدارێکدا مەلا مەجید سورچی جێگری سەرۆکی ژوور و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور ئامادەبوون.

بالێۆز سوپاسی ژووری بازرگانی هەولێری کرد کە هەمیشە پاڵپشت و هاوکاری بازرگانان بووە، وتیشی ئێمە دەمانەوێت سەرەتا بە تیمی هونەری و کلتوری سەردانی هەرێمی کوردستان بکەین بۆ ئەوەی بۆ بازرگانان و خاوەن کۆمپانیاکانی وڵاتی ئیسپانیا روون بێتەوە کە هەرێمی کوردستان سەقامگیرە و گونجاوە بۆ کارکردن.

لە لایەن خۆیەوە سەرۆکی ژوور هیوای خواست کە بتوانێت بە شاندێکی گەورەی بازرگان و ژوورە بازرگانیەکانی ئیسپانیا سەردانی کوردستان بکەن، ئێمەش بازرگانانی هەرێمی کوردستان و شارەکانی تری عێراق بانگێشت دەکەین بۆ کۆبوونەوە و ئەنجامدانی دیداری بازرگانی.

ئه‌م بابه‌ته‌ 932 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« May 2013 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
    1 2 3 4 5
6 7 8 9 10 11 12
13 14 15 16 17 18 19
20 21 22 23 24 25 26
27 28 29 30 31    

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑