رۆژی ٢٧/١٠/٢٠١٨ د. دارا جەلیل خەیات جێگری سەرۆکی بەکێتیی ژوورەکانی بازرگانی عێراق بەشداربوو لە خولی ١٢٨مینی کۆبوونەوەی یەکێتیی ژوورەکانی عەرەبی کە لەشاری قاهیرە سازکرا.
لەم کۆبوونەوەیە گفتوگۆ کرا لەسەر چەند تەوەرێک، گرنگترینیان پەرەپێدان و بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان ژوورەکانی وڵاتانی عەرەبی و بەهێزکردنی ئاڵۆگۆڕی بازرگانی.