تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵ شاندێكی كونسوڵی هۆڵەندا لە هەولێر سەردانی ژوور دەكەن

شاندێكی كونسوڵی هۆڵەندا لە هەولێر سەردانی ژوور دەكەن

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ سێ شەممە, 24 تشرینی یەکەم 2017 08:15
رۆژی 23/10/2017 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور بە ئامادەبوونی ئیبراهیم سۆفی و سۆران ئەبوبەكر جێگرانی سەرۆكی ژوور و باقی محەممەد هادی، سەدرەددین كەمال و سالار جەلال فاتەكە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور پێشوازییان كرد لە شاندێكی كونسوڵی هۆڵەندا لە هەولێر كە پێكهاتبوون لە یاریدەدەری كونسوڵ و جان ڤان ریناسلەر جێگری كونسوڵ.
لە دیدارێكدا شاندی میوان ئامادەیی وڵاتەكەیان بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییە ئابووری و بازرگانیەكانیان لەگەڵ هەرێمی كوردستان نیشاندا.
وتیان: پەیوەندییەكانمان لەگەڵ هەرێم لە هەموو بارودۆخێكدا بەردەوام دەبێت، دوای پێكهێنانی حكومەتی نوێ ی وڵاتەكەمان ئێمە لە رێگەی پرۆگرامێكی نوێ دەست دەكەین بە دەستپێكردنی پرۆژەی نوێ بۆ عێراق بەگشتی و هەرێمی كوردستان بە تایبەتی، لە ئێستا و رابردووش لە رێگەی رێكخراوی UNDP و بانكی نێودەوڵەتی لە چەندین پرۆژە بەشداربووین، راستە لە ئێستادا دۆخەكە هەستیارە و تۆزێ كارەكان وەستاون بەڵام دڵنیاین لە داهاتوو دۆخەكە باشتر دەبێت.
شاندی میوان ئەوەشیان خستە روو لە ماوەی داهاتوودا پرۆژەی هاوبەشی باشیان دەبێت بۆ هەرێمی كوردستان.
لە لایەن خۆیەوە سەرۆكی ژوور وێرای سوپاس و دەست خۆشی ستایشی رۆڵی وڵاتی هۆڵەندای كرد لە بنیات نان و یارمەتیەكانی رایگەیاند: هەرچەندە بەهۆی ئەم دۆخە تۆزێك سستی بە كارو پرۆژەكان دیارە بەڵام هەموو كات لە هەرێمی كوردستان دەرفەتی باشی كاركردن هەیە لە گشت سێكتەرەكان دەتوانین بە هاوبەشی لە ماوەی داهاتوو دەست پێ بكەینەوە.
وتیشی: پەیوەندی بازرگانیمان لەگەڵ وڵاتی هۆڵەندا باشە چەندان كۆڕبەندی هاوبەش هەبووە لە نێوانمان چاومان لە پەرەپێدانی زیاترە، بە تایبەت كە هۆڵەندا وڵاتێكی خاوەن ئەزموونە لە سێكتەری كشتوكاڵی، هەرێمی كوردستانیش بەهۆی خاكی بە پیت و گونجاوی بۆ كشتوكاڵ خوازیارین هۆڵەندا پاڵپشتیمان بكات لەم سێكتەرە و سوو لە ئەزمونیان وەربگرین، پەرە بە كشتوكاڵ و پیشەسازی خۆراك بدەین لە هەرێمی كوردستان.
د. دارا وتیشی: هیوادارم چ لە رێگەی حكومەتی هەرێم یان رێكخراوە تایبەتیەكان بتوانین بە دانانی پرۆگرامێكی هاوبەش دەست بە كارەكان بكەینەوە.
عومەر خدر راوێژكار و بەڕێوبەری توێژینەوە و لێكۆڵینەوە لە ژوور پوختەیەك لە پرۆژە و كارە هاوبەشەكانی نێوان ژوور و رێكخراوی Sparkی هۆڵەندی بۆ شاندی میوان باس كرد، هیوای خواست كونسوڵ یارمەتیدەر بێت بۆ ئەوەی لە ماوەی داهاتوو كاری باشتر بە هاوبەشی ئەنجام بدەن.
لە كۆتایشدا بریاردا كە لە ماوەی داهاتوودا شاندێكی گەورەی بازرگانی لە وڵاتی هۆڵەندا سەردانی ژوور بكەن و دانیشتن لەگەڵ بازرگانانی ناوخۆیی لە سێكترە جیاوازەكان ئەنجام بدەن.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1146 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« April 2024 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30          

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑