رۆژی 28/8/2017 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر پێشواز كرد لە راشد محەممەد مەنسوری كونسوڵی ئیماراتی عەرەبی یەكگرتوو لە هەرێمی كوردستان.
لە دیدارێكدا پتەوكردنی زیاتری پەیوەندییە بازرگانیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی ئیمارات گفتوگۆی لەسەر كرا.
راشد مەنسوڕی پشتیوانی خۆیی و وڵاتەكەی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییە بازرگانیەكان نیشاندا، هەروەها ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ بانگێشتكردنی شاندێكی كۆمپانیا و بازرگانانی وڵاتەكەی بۆ هەرێم.
لە لایەن خۆیەوە سەرۆكی ژوور سوپاسی وڵاتی ئیماراتی كرد بۆ هاوكارییە بەردەوامەكانی بۆ ئاوارەكان، دەست خۆشی لێكردن بۆ بوونی ئەو هەموو كۆمپانیا ئیماراتیانەی كە لە هەرێمی كوردستان كاردەكەن، هیوای خواست كە پەیوەندییەكان زیاتر ببن و پەرەی زیاتریان پی بدرێت.