تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵجێگری سەرۆكی ژوور وەڵامی پرسیاری جێگری كونسوڵی ئەڵمانیا دەربارەی ئاوەدانكردنەوەی موسڵ ده داتة وه

جێگری سەرۆكی ژوور وەڵامی پرسیاری جێگری كونسوڵی ئەڵمانیا دەربارەی ئاوەدانكردنەوەی موسڵ ده داتة وه

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ دوو شەممە, 07 ئاب 2017 09:51
لە وەڵامی پرسیاری جێگری كونسوڵی ئەڵمانیا دەربارەی ئاوەدانكردنەوەی شاری موسڵ
جێگری سەرۆكی ژوور وتی: هەرێمی كوردستان وەك بنكەیەكی سەرەكی دەبێت بۆ كۆمپانیاكان لەكاتی ئاوەدانكردنەوەی ئەو شارە
لە نوسینگەی پەیوەندییەكانی پیشەسازی و بازرگانی ئەڵمانی لە هەولێر بە ئامادەبوونی كریستۆفەر بێرگەر جێگری كونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان، فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێم، سۆران ئەبوبەكر جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ژمارەیەك لە نوێنەرانی كۆمپانیا ئەڵمانیەكان لە هەرێم، رۆژی 30/7/2017 چوارەمین كۆبوونەوە بۆ پرۆژەی كاروبارە بازرگانیە لە پێشینەكان بەڕێوەچوو.
لە وتەیەكدا بۆ ئامادەبووان سۆران ئەبوبەكر جێگری سەرۆكی ژوور وتی: ئەم قەیرانانەی ئێستا كە بەرۆكی هەرێمی كوردستانی گرتووە كاریگەری راستەوخۆیان هەبووە بەسەر كارە بازرگانیەكان و وەبەرهێنان بەڵام كاتیە و تەواو دەبێت.
وتیشی: بەهۆی نزیكی شاری موسڵ لە هەرێمی كوردستان و شاری هەولێر، نزیك بوونەوەی وادەی دووبارە بنیات نانەوەی ئەم شارە، كۆمپانیاكان دەتوانن لە بنكەیان لە هەرێم بێت و لە رێگەیەوە بەشدار بن لە بنیاتنانەوە زۆرێك لە كەرەستەكان دەتوانن لە هەرێمی كوردستانەوە بەدەست بخەن بۆ كاركردن لە ئاوەدانكردنەوەی ئەم شارە چونكە زۆرێك لە كەرەستەكانی بیناسازی وەكو چیمەنتۆ و شیش لە هەرێم بەرهەم دێت و جگە لە پێداویستی ناوخۆ هەناردەی پارێزگاكانی تری عێراقیش دەكرێت، بۆیە بە پێویستی دەزانم لە ئێستاوە كۆمپانیاكان بە گشتی و كۆمپانیا ئەڵمانیەكان بە تایبەتی پێگەی خۆیان توندتر بكەن لە هەرێم.
جێگری سەرۆكی ژوور ئەوەشی خستە روو كە قەیرانی دابەزینی نرخی نەوت وای لە كاربەدەستانی هەرێم كرد پەرەی زیاتر بە كەرتی كشتوكاڵ بدەن ئێستاش سوپاس بۆ خوا زۆرێك لە بەرهەمەكان %70 و هەندێكی تریش %100 بەرهەمیەتی و هەناردەی دەرەوەش دەكرێت بەڵام پێویستمان بە كارگەی لە قوتونان و ساردكەرەوە هەیە.
سەبارەت بە كاریگەری پرۆسەی ریفراندۆم لەسەر رەوشی بازرگانی لەگەڵ خواروو و ناوەڕاستی عێراق سۆران ئەبوبەكر وتی: لە ئێستادا بەهۆی دانانی خاڵی باج وەرگرتن و گومرگ لە لایەن حكومەتی ناوەند و خراپ هەڵسوكەوت لەگەڵ بازرگانان وەكو دوو وڵاتی لێ هاتووە دەتوانین بڵیین ئەوەی لە دەستیان هاتووە كردویانە بە دڵنیاییەوە پرۆسەی ریفراندۆمیش هیچ لە بابەتەكە ناگۆڕێت.
ئه‌م بابه‌ته‌ 1366 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« April 2024 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30          

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑