ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

خولێكی راهێنان لە ژوور كرایەوە

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ دوو شەممە, 07 ئاب 2017 09:26
بە پاڵپشتی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و بە هاوكاری زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر و رێكخراوی پلان خولی (چۆن ببین بە خاوەن كاری خۆمان) رۆژی 23/7/2017 لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر كرایەوە.
لەم بارەیەوە مامۆستای یاریدەدەر زانیار جەبار رەشید لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر و ئەندامی تیمی كارگێڕی رێكخراوی پلان وتی: ئامانج لەم خولە پاڵپشتی گەنجانی دەرچووی كۆلێژ و پەیمانگاكانی تەكنیكین، بۆ ئەوەی راهێنانیان پێ بكەین و لە دهاتوودا بتوانن ببن بە خاوەن كاری خۆیان یان بتوانن لە كەرتەكانی تایبەت دا دابمەزرێن و سوود لە تواناكانیان ببینرێت.
شایانی باسە ئەم خولە یەكێكە لە بڕگەكانی یاداشتنامەی لێكگەیشتن لە نێوان هەردوو ژووری بازرگانی هەولێر و زنكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر، وە یەكەمین هەنگاوە لە ماوەی داهاتوشدا رهێنانەكان و خولی هاوشێوەی لەم جۆرە بەردەوام دەبن.
ئه‌م بابه‌ته‌ 1353 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌