ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

لە بولگاریا كۆڕبەندێكی بازرگانی و پیشەسازی سازكرا

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 28 ئەیلول 2016 07:25
رۆژی 27/9/2016 شاندێكی بازرگانی و پیشەسازی هەولێر كە پێكهاتبوون لە بەڕێزان: ئیبراهیم سۆفی جێگری یەكەمی سەرۆكی ژوور، سۆران ئەبوبەكر جێگری دووەمی سەرۆكی ژوور، مەلا مەجید سەدیق، جەوهەر خدر ، تاهیر مەولود، كەمال عەزیز ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور، بەشداریان لە كۆڕبەندێكی بازرگانی و پیشەسازی لە شاری خاسكۆفۆی بولگاریا كرد.
كۆنگرەكە لە نێوان ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و ژووری بازرگانی شاری خاسكۆفۆی بولگاریا بوو.
ئەم كۆڕبەندە بەسەرپەرشتی ئەنجومەنی كاری بولگاری – كوردستانی سازكرابوو، بە مەبەستی تاوتوێ كردنی ئەو پرس و بابەتانەی كە دەكرێت ببێتە دەرفەتی هەماهەنگی و پێكەوە كاركردن بۆ خزمەت گەیاندن بە بازرگانی لە نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی بولگاریا وە ئەنجامدانی چەندین كار و پرۆژەی هاوبەش.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1429 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ چوار شەممە, 28 ئەیلول 2016 07:30