ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

دەیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی بۆ بازرگانی و بیناسازی لە هەولێر كرایەوە

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ سێ شەممە, 27 ئەیلول 2016 08:48
رۆژی پێنجشەممە 22/9/2016 لەسەر زەوی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر لە پاركی سامی عەبدولرەحمان بە بەشداری نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر و د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی هەولێر و ژمارەیەك لە كونسوڵ و نوێنەرایەتی وڵاتان و بەرپرسان دەیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ بیناسازی و ئاوەدانكردنەوە و ئامێری پیشەسازی و وزە و بەردی سروشتی و سیرامیك كرایەوە.
ئەم پێشانگایە بۆ ماوەی 4 رۆژ بەردەوام بوو، وە رۆژانە لە كاژێر 12ی نیوەڕۆ بۆ 10 شەو خاوەن كار و كۆمپانیا و هاوڵاتیان بە شێوەیەكی بەرچاو روویان تێدەكرد بۆ ئەوەی لە نزیكەوە سەیری بەرهەم و كاری كۆمپانیا بەشداربووەكانی ئەم پێشانگایە ببینن كە زیاتر لە 90 كۆمپانیا لە 8 وڵاتەوە تێیدا بەشداربوون.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1425 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌