رۆژى 23/6/2016 له درێژه‌ى سه‌ردانى شاندى بازرگانى هه‌رێمى كوردستان بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا له شارى واشنتون، سه‌ردانی ناوه‌ندى میردیانی نێوده‌وله‌تیان كرد كه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هه‌ڵسا بوون به ئاماده‌كردنی به‌رنامه‌ی رێكخستنى ئه‌م شانده كه تیایدا باسى به‌رنامه‌و گرنگى ئه‌و گه‌شته‌و زیاتر گۆرینه‌وه‌ى پسپۆرى نێوان ئه‌مریكا و كوردستان كرا.
ئه‌وه‌ى جێگاى ئاماژه‌یه به سه‌رپه‌رشتى جۆزێف بینكتۆن جێگرى یاریده‌ده‌رى گشتى نوسینگه‌ى عێراق و كاروبارى رۆژهه‌لاتى نزیكى له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا وكونسولى پێشوو له كوردستان و ئێواره خوانێك بۆ شاندى هه‌رێمى كوردستان رێكخراكه تیایدا سۆزان كاباتى جێگرى سه‌رۆكى ناوه‌ندى میردیان و مارك ریستوك به‌رێوه‌به‌رى (پرۆگرامى سەرکردایەتی گەشتە نێودەوڵەتیەکان) و مارى ساوبون جێبه‌جێكارى پرۆگرام وئۆگۆستا فلیپین نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ئاماده بوون.