لە رۆژانی 25-27 /5/ 2016 شاندێکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ھەولێر بە سەرۆکایەتی د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور سەردانی وڵاتی ئەڵمانیایان کرد و بەشداربوون لە نۆزدەھەمین کۆڕبەندی ئابووری عەرەبی - ئەڵمانی کە لە شاری بەرلین سازکرا.
لەم کۆڕبەندە سەرۆکانی ژووری چەند وڵاتێکی عەرەبی و چەند شارێکی ئەڵمانی و زیاتر لە 600 کۆمپانیا و خاوەن کار و بازرگانان بەشداربوون.
لەم کۆڕبەندە چەندین تەوەری گرنگ تایبەت بە کەرتی ئابووری و بازرگانی گفتوگۆی لەسەر کرا.
شایانی باسە شاندی ژوور پێک ھاتبوون لە د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور و سەرکەوت جەمال بەزاز، ماجد جەلال خەلیل و تاھیر مەولود ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور