ڕۆژى چوار شەممە 6/5 دارا جلیل خەیات سەرۆکى ژوور پێشوازى لە حسن تیز مغز سەرۆکى ژوورى بازرگانى عێراقى – ئێرانى کرد و لە دانیشتنێکدا کە سۆران ڕبو بکر عزیز جێگرى سەرۆکى ژووور و ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێڕى ژوور ئامادە بوون باسیان لە چۆنیەتى بەڕێوەبردنى کارەکانى ژوورى بازرگانى عێراقى – ئێًرانى کرد ، لە لایەکى تریش تیشک خرایە سەر بەرەو پێش بردنى پەیوەندى ئابوورى و بازرگانى و پیشەسازیەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و کۆمارى ئیسلامى ئێران