تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵژوور كار بۆ پێشخستنی پەیوەندی ئابووری لەگەل كوەیتدا دەكات

ژوور كار بۆ پێشخستنی پەیوەندی ئابووری لەگەل كوەیتدا دەكات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 13 نیسان 2016 07:47
رێكەوتی 12/4/2016 بەمەبەستی پیرۆزبایكرد و دەستبەكاربوون وەكو كونسوڵی كوەیت لە هەرێمی كوردستان ، شاندێكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر سەردانی كونسوڵخانەی كوەیتیان لە هەرێمی كوردستان كرد و لەلایەن عومەر ئەحمەد ئەلكەندر كونسوڵی كوەیت پێشوازیكرا ، د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر وێرای پیرۆزبایكردن ئاماژەی بە رەوشی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە كرد و گوتی ، لەگەڵ وڵاتانی جیهان و تایبەت وڵاتانی عەرەبی پەیوەندیەكی پتەومان هەیە لە بوارەكانی بازرگانی و پیشەسازی ، هیواخوازین لەگەڵ وڵاتی كوەیتیش پەیوەندیەكانمان بەهێزتر بێت و پێمان خۆشە وەبەرهێنەرانی وڵاتی كوەیت سەردانی هەرێمی كوردستان و شاری هەولێر بكەن و وەبەرهێنان ئەنجام بدەن ، هەروەها گوتیشی دەبێ‌ كونسوڵخانەش هاوكاریەكی باشی وەبەرهێنەران و بازرگانانی هەرێم بدات بۆ پێدانی ڤیزە و پەرەپێدانی رەوشی ئابووری و بازرگانی ، گوتیشی زۆرێك لە بازرگانانی وڵاتانی عەرەبی لە هەرێمی كوردستان و تایبەت شاری هەولێر كار دەكەن ، هیوادارین بازرگان و وەبەرهێنەرانی كوەیتیش سەردانمان بكەن و كارمان لەگەڵ بكەن . دواتر كونسوڵی كوەیت وێرای بەخێرهێنان ئاماژەی بە كار و چالاكیەكانیانی كرد و گوتی دەمانەوێت لەگەڵ هەرێمی كوردستان پەیوەندیەكی زۆر پتەوی بازرگانی و ئابووری دروست بكەن ، گوتیشی وڵاتی كوەیت ئێستا چاوی لەسەر هەرێمی كوردستانە و گرنگی پێدەدات ، ئاماژە بەوەشدا لە ماوەی داهاتوو شاندێكی بازرگانی وڵاتی كوەیت یاخود شاندێكی بازرگانی هەرێمی كوردستان سەردانی كوەیت بكەن بۆ ئەوەی لەگەڵ یەكتری پەیوەندیەكی توند و تۆڵ دروست بكەن و هاوكاری و هەماهەنگی یەكتری بكەن ، لە كۆتایشدا ئامادەیی كونسوڵخانەی بۆ هەموو جۆرە هاوكاری و هەماهەنگیەك نیشاندا .هەرێمی كوردستان و كوەیت پەیوەندیەكانیان لە بوارەكانی ئابووری و بازرگانی پتەو دەكەن
 
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1508 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ دوو شەممە, 18 نیسان 2016 07:56

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« December 2013 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
            1
2 3 4 5 6 7 8
9 10 11 12 13 14 15
16 17 18 19 20 21 22
23 24 25 26 27 28 29
30 31          

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑