ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

كۆڕبەندی ئابووری كەنەدی – كوردستانی سازكرا

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 13 نیسان 2016 07:41
رۆژی 11/4/2016 بە بەشداری شاندێكی ژووری بازرگانی پیشەسازی هەولێر كە پێكهاتبوون لە ئیبراهیم سۆفی جێگری سەرۆكی ژوور و هەریەك لە باقی مەحەممەد هادی و كەمال عەزیز ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور، وە بە بەشداری چەندین بازرگان و خاوەن كار و خاوەن كۆمپانیا لە هەردوولا لە شاری تۆرێنتۆ لە كەنەدا كۆڕبەندی ئابووری لە نێوان كەنەدا و هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو.
ئەم كۆڕبەندە چەندین تەوەری تایبەت بە بازرگانی و ئابووری لە خۆگرتبوو، هەروەها باسی رەوشی ئابووری جیهان بە گشتی و ئابووری ناوچەكە و هەرێمی كوردستان بە تایبەت كرا.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1585 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌