ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

لە یادی (8ی مارس) دا ژوور دیاری بە سەر كارمەندە ئافرەتەكان دابەش دەكات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 09 ئازار 2016 09:41
بە بۆنەی رۆژی جیهانی ئافرەتان (8ی مارس) ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر لە رێوڕەسمێكدا خەڵاتی بەخشیە كارمەندانی ئافرەت لە ژوور.
بەم بۆنەیەوە د. دارا جەلیل خەیات وتەیەكی پێشكەش كرد و تێیدا پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی سەرجەم ئافرەتانی كوردستان كرد و هیوای خواست كە ئافرەتانی كوردستان و جیهان بە گشت مافەكانی خۆیان بگەن.
وتیشی: ئێمە شانازی دەكەین كە ژمارەیەكی زۆر ئافرەتی كارمەندمان هەیە لە ژوور هاوشێوەی كارمەندانی پیاو بە شێوەیەكی دروست خزمەت دەكەن وە بە پێچەوانەی زۆر لە دام و دەزگا و رێكخراوەكان ژوورەكەمان رێژەی 34%ی تێپەڕاندووە جگە لەوەش خۆشحاڵین بەوەی كە ژمارەیەك لە ئافرەت ئەندامی ژوورەكەمانن كە لە بواری بزنس كاردەكەن، هیوادارم ژمارەی ئەوانیش زیاد ببێت جگە لە كار كردن لە دام و دەزگا حكومیەكان  لە كەرتەكانی تایبەتیش پەرە بە تواناكانی خۆیان بدەن .
بەو بۆتەیەوە لە كۆتاییدا سەرجەمیان لە لایەن سەرۆكی ژوور دیاریان پێشكەش كرا ، وەك گوزارشت لە پشتگیری كردن و لەبەر چاوگرتنی رۆلی ئافرەتان لە راپەراندن و پێش خستنی كارەكاندا لە كایە جیاوازەكانی كۆمەلگەی كوردستاندا . 
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1534 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ چوار شەممە, 09 ئازار 2016 10:07