تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵلە یادی (8ی مارس) دا ژوور دیاری بە سەر كارمەندە ئافرەتەكان دابەش دەكات

لە یادی (8ی مارس) دا ژوور دیاری بە سەر كارمەندە ئافرەتەكان دابەش دەكات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 09 ئازار 2016 09:41
بە بۆنەی رۆژی جیهانی ئافرەتان (8ی مارس) ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر لە رێوڕەسمێكدا خەڵاتی بەخشیە كارمەندانی ئافرەت لە ژوور.
بەم بۆنەیەوە د. دارا جەلیل خەیات وتەیەكی پێشكەش كرد و تێیدا پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی سەرجەم ئافرەتانی كوردستان كرد و هیوای خواست كە ئافرەتانی كوردستان و جیهان بە گشت مافەكانی خۆیان بگەن.
وتیشی: ئێمە شانازی دەكەین كە ژمارەیەكی زۆر ئافرەتی كارمەندمان هەیە لە ژوور هاوشێوەی كارمەندانی پیاو بە شێوەیەكی دروست خزمەت دەكەن وە بە پێچەوانەی زۆر لە دام و دەزگا و رێكخراوەكان ژوورەكەمان رێژەی 34%ی تێپەڕاندووە جگە لەوەش خۆشحاڵین بەوەی كە ژمارەیەك لە ئافرەت ئەندامی ژوورەكەمانن كە لە بواری بزنس كاردەكەن، هیوادارم ژمارەی ئەوانیش زیاد ببێت جگە لە كار كردن لە دام و دەزگا حكومیەكان  لە كەرتەكانی تایبەتیش پەرە بە تواناكانی خۆیان بدەن .
بەو بۆتەیەوە لە كۆتاییدا سەرجەمیان لە لایەن سەرۆكی ژوور دیاریان پێشكەش كرا ، وەك گوزارشت لە پشتگیری كردن و لەبەر چاوگرتنی رۆلی ئافرەتان لە راپەراندن و پێش خستنی كارەكاندا لە كایە جیاوازەكانی كۆمەلگەی كوردستاندا . 
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1523 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ چوار شەممە, 09 ئازار 2016 10:07

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« February 2020 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
          1 2
3 4 5 6 7 8 9
10 11 12 13 14 15 16
17 18 19 20 21 22 23
24 25 26 27 28 29  

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑