ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

كۆمپانیایەكی قوبرسی بەرهەمەكانی هەناردەی كوردستان دەكات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ دوو شەممە, 26 تشرینی یەکەم 2015 06:52
رۆژی 21/10/2015 د. دارا جەلیل خەیات پێشوازی لە شاندێكی گروپی كۆمپانیاكانی لایكۆ بە سەرۆكایەتی مایكل پاریدس بەڕێوبەری گشتی كۆمپانیاكە كرد.
لە دیدارێكد كە هەریەكە سەدرەددین كەمال و باقی محەممەد هادی ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور ئامادەی بوون شاندی میوان باسیان لە كار و پرۆژەكانی خۆیان كرد كە لە بواری دروستكردن و هەناردە و هاوردە كردنی بەرهەمە خۆراكی و خواردەمەنیەكان كار دەكەن، %60ی وڵاتی قوبڕس لەم سێكتەرە دابین دەكەن.
مایكل پاریدس رایگەیاند: كۆمپانیاكەیان ماوەی 55 ساڵە دامەزراوە شان بەشانی بەرهەم هێنان لە بواری گواستنەوە و هەناردە و هاوردەكردنی بەرهەمە خۆراك و خواردەمەنیەكان كار دەكەن.
ئامانجی سەردانی شاندی كۆمپانیایەكەیان بۆ هەرێم سەیركردنی بازاڕە بۆ ئەوەی بتوانن بەرهەمەكانیان هەناردەی كوردستان بكەن و بتوانن شان بە شانی كۆمپانیاكانی تر خزمەتی هەرێم بكەن.
لای خۆشیەوە سەرۆكی ژوور رایگەیاند: كە دەرگای هەرێمی كوردستان واڵایە بۆ هەر لایەنێك كە بیەوێت كار بكات، راستی قسەكانیشمان بوونی چەندین كۆمپانیای بیانیە لە هەرێم.
ئەوەشی خستە روو كە ئێستا هەرێمی كوردستان %90ی كەل و پەل لە دەرەوە هاوردە دەكات ئەمەش بوار بۆ سەركەوتنی كارەكەتان لە هەرێم دەرەخسێنێت.
لە كۆتاییشدا سەرۆكی ژوور ئامادەیی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێری نیشاندا بۆ هەموو هاوكارییەك.
 
 
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1498 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ دوو شەممە, 26 تشرینی یەکەم 2015 07:04