ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

مانگی داهاتوو شاندێكی گەورەی كۆمپانیا ئیتاڵیەكان سەردانی ژوور دەكەن

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ دوو شەممە, 26 تشرینی یەکەم 2015 06:51
رۆژی 20/10/2015 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە ئامادەبوونی بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور پێشوازییان لە كارمێلۆ فیگارا قونسوڵی گشتی ئیتاڵیا لە هەرێمی كوردستان كرد.
دوای بەخێرهێنان سەرۆكی ژوور رایگەیاند: پەیوەندی سیاسی و ئابووری نێوان هەرێمی كوردستان و ئیتاڵیا لە ئاستێكی باش دایە هیواخوازین ئەم پەیوەندییە بەردەوام بێت و زیاتر پەرەی پێ بدرێت.
وتیشی: پەیوەندی وڵاتە رۆژئاواییەكان لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە بەرەو ئاستێكی باش دەڕوات كە ئەمەش كاریگەری راستەوخۆی لەسەر پێشخستنی ئابووری و بازرگانی هەیە لە ناوچەكە.
سەرۆكی ژوور داوای لە قونسوڵی ئیتاڵیاش كرد كە هەوڵ بدەن راستەوخۆ لە هەولێرەوە بتوانن ڤیزا دابین بكەن بۆ هاوڵاتیان و بازرگانانی هەرێم.
لە لایەن خۆشیەوە قونسوڵی ئیتاڵیا رایگەیاند: كە لە ئێستادا داواكاری زۆرە لەسەر وەرگرتنی ڤیزا بەڵام ئەوان وەكو باڵیۆزخانە لە بەغداد كار ئاسانی تەواو دەكەن بەتایبەت بۆ بازرگانان.
وتیشی: لە سەرەتای مانگی داهاتوو شاندێكی گەورەی كۆمپانیا ئیتاڵیەكان لە گشت سێكتەرەكان سەردانی ژووری بازرگانی هەولێر دەكەن و بۆ هەلی كار و كۆبوونەوەی B2B لەگەڵ بازرگانانی هەرێم ئەنجام بدەن.
سەرۆكی ژووریش ئامادەیی ژووری بازرگانی هەولێری دەربڕی بۆ هەموو هاوكارییەك و پاڵپشتیەك.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1552 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ شەممە, 31 تشرینی یەکەم 2015 10:57