تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵمانگی داهاتوو شاندێكی گەورەی كۆمپانیا ئیتاڵیەكان سەردانی ژوور دەكەن

مانگی داهاتوو شاندێكی گەورەی كۆمپانیا ئیتاڵیەكان سەردانی ژوور دەكەن

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ دوو شەممە, 26 تشرینی یەکەم 2015 06:51
رۆژی 20/10/2015 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە ئامادەبوونی بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور پێشوازییان لە كارمێلۆ فیگارا قونسوڵی گشتی ئیتاڵیا لە هەرێمی كوردستان كرد.
دوای بەخێرهێنان سەرۆكی ژوور رایگەیاند: پەیوەندی سیاسی و ئابووری نێوان هەرێمی كوردستان و ئیتاڵیا لە ئاستێكی باش دایە هیواخوازین ئەم پەیوەندییە بەردەوام بێت و زیاتر پەرەی پێ بدرێت.
وتیشی: پەیوەندی وڵاتە رۆژئاواییەكان لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە بەرەو ئاستێكی باش دەڕوات كە ئەمەش كاریگەری راستەوخۆی لەسەر پێشخستنی ئابووری و بازرگانی هەیە لە ناوچەكە.
سەرۆكی ژوور داوای لە قونسوڵی ئیتاڵیاش كرد كە هەوڵ بدەن راستەوخۆ لە هەولێرەوە بتوانن ڤیزا دابین بكەن بۆ هاوڵاتیان و بازرگانانی هەرێم.
لە لایەن خۆشیەوە قونسوڵی ئیتاڵیا رایگەیاند: كە لە ئێستادا داواكاری زۆرە لەسەر وەرگرتنی ڤیزا بەڵام ئەوان وەكو باڵیۆزخانە لە بەغداد كار ئاسانی تەواو دەكەن بەتایبەت بۆ بازرگانان.
وتیشی: لە سەرەتای مانگی داهاتوو شاندێكی گەورەی كۆمپانیا ئیتاڵیەكان لە گشت سێكتەرەكان سەردانی ژووری بازرگانی هەولێر دەكەن و بۆ هەلی كار و كۆبوونەوەی B2B لەگەڵ بازرگانانی هەرێم ئەنجام بدەن.
سەرۆكی ژووریش ئامادەیی ژووری بازرگانی هەولێری دەربڕی بۆ هەموو هاوكارییەك و پاڵپشتیەك.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1539 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ شەممە, 31 تشرینی یەکەم 2015 10:57

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« November 2015 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
            1
2 3 4 5 6 7 8
9 10 11 12 13 14 15
16 17 18 19 20 21 22
23 24 25 26 27 28 29
30            

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑