ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

وۆرك شۆپێك لەسەر ئابووری و كار لە هەرێمی كوردستان سازكرا

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ دوو شەممە, 26 تشرینی یەکەم 2015 06:44
وۆرك شۆپێك لەسەر ئابووری و كار لە هەرێمی كوردستان سازكرا
 
بە هەماهەنگی ژووری بازرگانی سوید و یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان و بە هاوكاری زانكۆی سەڵاحەددین و پارێزگای هەولێر وە بە ئامادەبوونی سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور و قایمقامی هەولێر و جێگری پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەك لە مامۆستایان و قوتابیانی زانكۆ رۆژی 19/10/2015 لە هۆڵی كۆنفڕانسی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر وۆرك شۆپێك لەسەر ئابووری و كار لە هەرێمی كوردستان سازكرا.
ئەم وۆرك شۆپە لە لایەن هەریەك لە د. قەیس قاسم رۆژنامەنوسی سەربەخۆ و ئەنتۆن سینێڵ بەڕێوبەری پرۆژەكان لە ژووری بازرگانی رۆژئاوای سوید و سوزان فۆرسبیرگ راوێكار لە ئاراستەكردنی هەلی كار پێشكەشكران.
ئامانجی ئەم وۆرك شۆپە روونكردنەوە و گفتوگۆ كردن بوو لەسەر چۆنیەتی بەدەستهێنانی هەلی كار  وە چۆنیتی دروستكردنی CV بەشێوەیەكی پێشكەوتوو وە پەرەپێدانی كار و پرۆژەكان.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1621 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌