تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵمانگی داهاتوو لە پاریس كۆنفڕانسێكی تایبەت بە ئابووری نێوان عێراق و فەرەنسا سازدەكرێ

مانگی داهاتوو لە پاریس كۆنفڕانسێكی تایبەت بە ئابووری نێوان عێراق و فەرەنسا سازدەكرێ

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ دوو شەممە, 12 تشرینی یەکەم 2015 09:30
رێككەوتی 6/10/2015 كۆمپانیا فەڕەنسیە بەشداربووەكانی یانزەمین پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر پێكهاتبوون لە 18 كۆمپانیا لە بواری جۆراو جۆر بە سەرۆكایەتی باستیان جێگری كونسوڵ لە كونسوڵخانەی گشتی فەرەنسا لە هەولێر سەردانی ژووریان كردو لە لایەن د. دارا جەلیل خەیات پێشوازییان لێكرا.
لە كۆبوونەوەیەكدا كە هەریەك لە مەجید سەدیق و فیدائەددین گەردی ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور و مەحەممەد سەعید پاشكۆی بازرگانی لە كونسوڵخانەی فەرەنسا ئەامادەی بوون، سەرۆكی شاندی میوان سوپاسی ژووری كرد بۆ ئەم دەرفەتە و بە ناوی خۆی و گەلی فەرەنسا سوپاسی پێشمەرگەی كوردستانی كرد.
رایگەیاند: ئێمە پەیوەندییەكی سیاسی پتەومان هەیە لەگەڵ هەرێمی كوردستان، لە پرۆسەی دیموكراسی یارمەتی هەرێم دەدەین، وە لە كەرتی بازرگانیش چەند كۆمپانیایەكی فەرەنسی بوونیان لە هەرێمی كوردستان هەیە ئێمە لە هەوڵی زیاد كردنی ژمارەی كۆمپانیا فەرەنسیەكانین وە داوای لە كۆمپانیاكانی هەرێمی كوردستانیش كرد سوود لە ئەزموونی كۆمپانیا فەڕەنسیەكان وەربگرن.
باستیان ئەوەشی خستە روو كە ئەوان چاوەڕێی ئایندەیەكی گەش دەكەن لە هەرێمی كوردستان و ووتی: ئێمە هەوڵدەدەین باری ئابووری وەبەرهێنان باشتر بكەین لە هەرێمی كوردستان.
لە لایەن خۆیەوە سەرۆكی ژوور دەست خۆشی لەو كۆمپانیا فەڕەنسیانە كرد كە بەشداربوونە لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن و رایگەیاند: هاتنی كۆمپانیا فەڕەنسیەكان و كردنەوەی لقی خۆیان لە هەرێم جێ ی بایەخە و هیوای خواست براند و لقەكانیان لە ماوەی داهاتوو زیاد بكەن وتیشی: وا بڕیارە لە سەرەتای مانگی داهاتوو كۆنفڕانسێكی ئابووری بازرگانی لە نێوان فەڕەنسا و عێراق لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا سازبكرێ و شاندی هەرێمی كوردستانیش تیایدا بەشدار دەبێت .
دواتر هەریەكە لە كۆمپانیا بەشداربووەكان باسیان لە ئیش و كارەكانی خۆیان كرد و وە هەرەیەك لە جێگری كونسوڵی فەرەنسا و سەرۆكی ژوور بۆ دەزگاكانی رایگەیاندن لێدوانیان دا.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1503 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« March 2018 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
      1 2 3 4
5 6 7 8 9 10 11
12 13 14 15 16 17 18
19 20 21 22 23 24 25
26 27 28 29 30 31  

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑