تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵكۆمپانیا ئێرانیە بەشداربووەكانی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر سەردانی ژووریان كرد

كۆمپانیا ئێرانیە بەشداربووەكانی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر سەردانی ژووریان كرد

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ دوو شەممە, 12 تشرینی یەکەم 2015 09:28
رۆژی 6/10/2015 بە ئامادەبوونی د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و ماجد جەلال ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور پێشوازی لە كۆمپانیا ئێرانیە بەشداربووەكانی یانزەمین پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ بازرگانی بە سەرۆكایەتی مەهدی فراهانی بەرپرسی بەشی بازرگانی لە كونسوڵخانەی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر كرا.
لە كۆبوونەوەیەكدا سەرۆكی ژوور پاڵپشتی خۆی بۆ كۆمپانیا ئێرانیەكان دووپات كردەوە و رایگەیاند: رۆژ بە رۆژ ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە پەرەسەندن دایە، هیوای خواست كۆمپانیا ئێرانیەكان بتوانن لقی خۆیان لە هەرێمی كوردستان بكەنەوە.
مەهدی فراهانی سەرۆكی شاندی میوان زۆر سوپاسی ژووری بازرگانی هەولێری كرد بۆ پاڵپشتیە بەردەوامەكانی لە بازرگانان و كۆمپانیا ئێرانیەكان، ووتی ئێمە وەكو بەشی بازرگانی لە كونسوڵخانەی كۆماری ئیسلامی ئێران هەمیشە هەوڵمانداوە كۆمپانیا ئێرانیەكان بانگێشت بكەین بۆ كوردستان و بەشداربن لە پێشانگا نێودەوڵەتیەكان و لقەكانیان لە هەرێم بكەنەوە.
بەرپرسی بەشی بازرگانی لە كونسوڵخانەی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر ئەوەشی خستە روو كە ئەوان وەكو هاوڵاتیانی ئێرانی هەست بەوە ناكەن كە لە وڵاتێكی ترن، هەرێمی كوردستان و شاری هەولێر بە ماڵی خۆیان دەزانن.
 
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1557 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« October 2009 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
      1 2 3 4
5 6 7 8 9 10 11
12 13 14 15 16 17 18
19 20 21 22 23 24 25
26 27 28 29 30 31  

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑