تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵیەکێتى ژوورەکانى بازرگانى بەشدارى لە پرۆژەى پێشخستنى فێرکردنى پیشەییدا دەکات

یەکێتى ژوورەکانى بازرگانى بەشدارى لە پرۆژەى پێشخستنى فێرکردنى پیشەییدا دەکات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 10 تشرینی یەکەم 2010 06:28
بەئامانجى باشترکردنى رەوشى کەرتى پیشەیى و تەکنیکى لە هەرێمى کوردستان لەرێگەى پێشخستنى تواناى وەزارەتى
بەئامانجى باشترکردنى رەوشى کەرتى پیشەیى و تەکنیکى لە هەرێمى کوردستان لەرێگەى پێشخستنى تواناى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى و دەستەى فێرکردنى پیشەیى و وەزارەتى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى/ سەنتەرى راهێنانى پیشەیى، لەپێَناو پێشخستنى سیستەمى راهێنان بەپێى پێداویستییەکانى بازاڕى کار بەشێوەیەک کە ئەو پێداویستیانە پڕ بکاتەوە لە کەرتى پیشەگەرى و تەکنیکى ئێستاو دواڕۆژدا بە پێشکەشکردنى ئاستێکى بەرز لەبوارى فێرکردندا.
بەمەبەستى کۆکردنەوەى زانیارى لەسەر پێداویستى جۆرى راهێنان و فێرکردنى پیشەیى و تەکنیکى و دەستنیشانکردنى کارەکانى رێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ راهێنان و فێرکردن بەپێى راسپاردەى کۆنگرەى نێودەوڵەتى تایبەت بە مافى فێربوون لە وڵاتە زیانمەندەکان
(وەستاندنى هەڵمەتى ترسناککردنى ئایندەى عێراق) کە لە تشرینى دووەمى 2008 لە پاریس سازکرا، کاتێک حکومەتى هەرێمى کوردستان لەرێگەى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى و وەزارەتى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتییەوە هێڵکارى بۆ جێبەجێکردنى پرۆژەى وەدەستهێنانى باشترین جۆرى خوێندن و پێشخستنى تواناى دەزگایى و مرۆیى لەبوارى پیشەگەریدا خستەڕوو، بۆ چارەسەرکردنى ژمارەیەکى زۆر لە کۆت و بەرەنگاربوونەوە کە هەڕەشە لە دواڕۆژى ئابوورى دەکات.
لایەنە سەرەکییە بەشدارەکانى جێبەجێکردنى ئەو پرۆژەیە بریتین لە وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى و وەزارەتى کارو کاروبارى کۆمەلایەتى، کە دەزگاى تایبەتمەندن بە کەرتى راهێنانى پیشەیى و تەکنیکى لە هەرێمى کوردستان و، بە سوودوەرگرتن لە شارەزایى و داهێنانەکانى رێکخراوى یۆنسکۆو هاوبەشەکانى لە پرۆژەکانى رابردوودا.
بۆ ئەم مەبەستە و وەستان لەسەر دیاریکردنى جۆرەکانى راهێنان و بوارەکانى، رێکخراوى یۆنسکۆ پێشنیازى کردووە کە بەشێوەیەکى چڕ کار لەگەڵ یەکێتى ژوورەکانى بازرگانى و پیشەسازى هەرێمى کوردستاندا بکرێت. بۆ جێبەجێکردنیشى رێکخراوى یۆنسکۆ بەهەماهەنگى لەگەڵ هەردوو وەزارەتەکە و یەکێتى ژوورەکانى بازرگانى و پیشەسازى هەرێم دەستى بە کارەکان کرد بە گرێدانى چەندین دانیشتن و کۆبوونەوەى گفتوگۆ ئامێز لەبارەى دانانى بەرنامەیەک بۆ رێکخراوەکە لە 15ى تەمووزى رابردوو دەستى پێکردو لە 28ى ئەیلوولى رابردوو کۆتایى پێ هات، لەئاکامدا نوێنەرى یەکێتى ژوورەکانى بازرگانى و پیشەسازى هەرێم کورتە راپۆرتێکى لەبارەى بارى بازاڕى هەرێم و دیاریکردنى کاراترین کەرتى ئابوورى کە پێویستیان بە کادیرى پیشەیى پسپۆر هەیە بە دەستنیشانکردنى بوارەکانى و پێشخستنى ئەو بوارانەى کە ئێستا هەن بەمەبەستى سوود وەرگرتن لە بەرنامەى رێکخراوى ناوبراو کە دەکرێت ئەو چالاکییانەى کە پێویستیان بە ئەنجامدان هەیە لەم چەند خاڵەدا کۆ بکەینەوە: کەرتى گەشتیارى، کەرتى بیناسازى، هەروەها کەرتى ئامرازى کشتوکاڵى و چالاککردنەوەیان. بەلام ئەو کەرتانەى کە پێویستیان بە پێشخستنى بەرنامەى فێرکردن هەیە بریتین لە:
- کەرتى گەشتیارى (رێبەرانى گەشتیارى و بەڕێوەبردنى هوتێلەکان).
- بیناسازى (کارەباییات و چالاککردنەوەى).
- کشتوکاڵ (خانووى سەوز) (خانووى داپۆشراو).
- چاودێرى پزیشکى.
- بوارى گەیاندن.
لەکۆتایى یاداشتنامەیەکى لێکگەیشتن لە 28ى ئیلوولى 2010 ئیمزا کرا، کە بەهۆیەوە یەکێتى ژوورەکانى بازرگانى و پیشەسازى هەرێمى کوردستان بەدواچوون بۆ بەرنامەکە دەکات کاتێک کە دەست بە جێبەجێکردنى دەکرێت پاش ئەوەى کە بڕە پارەى پێویستى بۆ تەرخان دەکرێت

xwendni-bala.jpg
ئه‌م بابه‌ته‌ 1538 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« May 2024 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
    1 2 3 4 5
6 7 8 9 10 11 12
13 14 15 16 17 18 19
20 21 22 23 24 25 26
27 28 29 30 31    

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑