ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

بە بۆنەى مانگى رەمەزان ژوور ئێوارە خوانێکى رۆژوو شکاندن سازدەکات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 05 ئەیلول 2010 04:11
ئێوارەى رۆژى چوارشەممە 1/9/2010 بە بۆنەى مانگى رەمەزانى پیرۆز و بە مەبەستى بەهێزکردنى پەیوەندى
ئێوارەى رۆژى چوارشەممە 1/9/2010 بە بۆنەى مانگى رەمەزانى پیرۆز و بە مەبەستى بەهێزکردنى پەیوەندى و کۆبونەوەى بازرگان و پیشەساز و خاوەن کار و کۆمپانیا و نوێنەرانى دەزگاى حکومى و پەیوەندیدارەکان بە کارى بازرگانى و پیشەسازى و وەبەرهێنان بە ئامادەبوونى نەوزاد هادى پارێزگارى هەولێر ژوور ئێوارە خوانێکى رۆژوو شکاندنى لە شارى ئەبو شەهاب بۆ زیاتر لە 300 ئامادەبوو سازکرد، لەو میوانداریەدا دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوور و تەواوى ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى و کارمەندانى ژوور لە پیچشوازى کردنى میوانەکاندا بوون.
شایەنى باسە ژوورى بازرگانى بە مەبەستى کۆکردنەوەى بازرگان و پیشەسازان و لایەنە پەیوەندیدارەکان سالانە لەو مانگەدا ئەو بۆنەیە سازدەکات
2222.jpg
ئه‌م بابه‌ته‌ 1523 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌