له چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی ناوه‌رۆكی ئه‌و رێكه‌وتن نامه‌یه‌ی كه له نێوان یه‌كێتی ژووره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێم و یه‌كێتی ژووره‌كانی بازرگانی ئه‌لمانیادا له مانگی چواری 2010 ئیمزاكراوه رۆژی شه‌ممه خاتوو د. Anges M. Gerold ئابووریناسی ئه‌لمانی به یاوه‌ری كه‌نعان شێخۆ رێكخه‌ری په‌یوه‌ندیه‌كانی ژوور و ژووره‌كانی ئه‌لمانیا رۆژی شه‌ممه 17/7 سه‌ردانی ژووریان كرد و له لایه‌ن دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆكی ژوور و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی كارگێری پێشوازیان لێكرا.
له دانیشتنێكدا باس له جێبه‌جێكردنی ناوه‌رۆكی به‌رنامه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان ژووره‌كانی بازرگانی هه‌رێم و یه‌كێتی ژووره‌كانی بازرگانی ئه‌لمانیا كرا و ته‌واوی میكانیزمی جێبه‌جێكردنه‌كه تاوتوێ كرا.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌رنامه‌ی ئاماده‌كاری بۆ كاره‌كانی نێردراوی یه‌كێتی ژووره‌كانی ئه‌لمانیا خاتوو ئه‌نگیس دارێژرا كه به كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ستافی به‌رێوه‌بردنی ژوور و ژماره‌یه‌ك بازرگان و پیشه‌ساز ده‌ست پێده‌كات.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌سه‌ر بانگهێشتی ژوور رۆژی یه‌ك شه‌ممه 18/7/2010 ژماره‌یه‌ك بازرگان و پیشه‌ساز له باره‌گای ژوور ئاماده‌بوون و یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه له‌گه‌لیاندا له باره‌گای ژوور ئه‌نجامدرا.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا چه‌ندین پرسیار ئاراسته‌ی ئیداره‌ی ژوور كرا ده‌رباره‌ی ژماره‌ی ئه‌ندامان و میكانیزمی كاركردن و كاروچالاكیه‌كانی ژوور.
هه‌روه‌ها به‌جیاش له‌گه‌ل بازرگان و ئاماده‌بوان كۆمه‌لێك بابه‌ت خرانه به‌رباس و گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا