دەزگای پێوانە و كۆنترۆلی جۆری بەغدا بە نوسراوی ژمارە 10279 لە 31/12/2009 كە ئاراستەی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی عێراقی كراوە تیایدا هاتووە. لە كاتی لیژنەكانی پشكنینی دەزگاكە بە گەران بە ناو بازارەكاندا هەندێك نموونەی كەل و پەلی خۆراكیان وەرگرتووە تێبینی ئەوەیان كردووە هەندێك لەوانە مواسەفاتی رێژەیی جێگیریان نیە بەهۆی نەنوسینی زانیاری پێویست لەسەریان بە زمانی عەرەبی كە ئەمەش بە پێی یاسای دەزگا و سیستمی نەتەوەیی بۆ كۆنترۆلی جێگیر پێویستە.. بۆیە داوا لە بازرگان و هاوردەكاران دەكات كە رەچاوی ئەو تێبینیە بكەن بۆ ئەوەی لە ناوەرۆكی ئەم نوسراوەدا هاتوون جێبەجێبكەن كە بریتیە لە نووسینی مواسەفاتەكان لەسەر ئەم كالایانە بە زمانی عەرەبی.