ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

نوێنەرى حکومەتى هەرێم لە فەرەنسا: هەول دەدەین پەیوەەندیەکانمان لەگەل فەرەنسا فراوانتر بکەین

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ شەممە, 08 ئایار 2010 00:00
رۆژى 5/5 دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوور پێشوازى لە خەمان زرار نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە فەرەنسا کرد کە بە مەبەستى دانانى بنەمایەکى پەیوەندى لەگەل ژووردا سەردانى ژوورى کرد بۆ چاکتر راپەراندنى کارەکانى لە فەرەنسادا بە تایبەتى لە بوارى فراوانکردنى پەیوەندى ئابوورى و بازرگانى لەگەل ولاتانى فەرەنسادا بۆ ئەم کارەش بێگومان پێویستیان بە هاوکارى و پشتگیرى کردنى ژوورى بازرگانى دەبێت لە سازکردنى کۆڕ و کۆبونەوە و پێشوازى شاندە بازرگانیەکانى فەرەنسا بۆ کوردستان. سەرۆکى ژوور دواى ئەوەى سەبارەت بۆ وەرگرتنى پۆستى نوێنەرى حکومەتى هەرێم لە فەرەنسا پیرۆزبایى لێکد و ئامادەیی خۆى دەربرى بۆ هاوکاریکردنى لەو بوارانەدا کە پێویستى بە ژوور دەبێت.
ئه‌م بابه‌ته‌ 1513 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌