تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵبەرپرسى بازرگانى قونسولخانەى ئێران لە هەولێر: هەبوونى سەنتەرێک بۆ بەرەو پێشبردنى پەیوەندیەکان گرنگە

بەرپرسى بازرگانى قونسولخانەى ئێران لە هەولێر: هەبوونى سەنتەرێک بۆ بەرەو پێشبردنى پەیوەندیەکان گرنگە

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 06 ئایار 2010 00:00
رۆژى چوارشەممە 5/5 دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوورى بازرگانى و پیشەسازی هەولێر پێشوازى لە حەبیب پور موتەهەر بەرپرسى بازرگانى قونسولخانەى کۆمارى ئیسلامى ئێران لە هەولێر کرد. دواى بەخێرهێنانیان سەرۆکى ژوور بە درێژى باسى لە سەردانەکەى شاندى هەرێمى کوردستان لە مانگى نیسانى رابردوو بۆ کۆمارى ئیسلامى ئێران کرد کە سەردانى کرماشان و ئەسفەهان و تەهرانیان کردبوو لەو پێشیش چەندین پرۆتۆکۆلى پەیوەندى و هەماهەنگیان لەگەل ژوورەکانى ئەو سێ شارەى ئێران ئیمزا کرابوو، هەروەها بە سەردانێکى سەرکەوتووى لەقەلەمدا و ووتى ئەم سەردانە و کۆبونەوەکانمان ئاماژە بە پێشکەوتنى پەیوەندى بازرگانى و ئابوورى نێوان هەرێمى کوردستان و ئێران دەکەن. پور موتەهەر خۆشحالى خۆى بەرامبەر بە ئاکامەکانى ەو سەفەرە و الاکیەکانى تیایدا کراون دەربرى و دواتریش باسى لە هەبوونى ئالیەتێک یان دەزگایەک بۆ لە ئەستۆ گرتنى پەیوەندى نێوان بازرگان و پیشەسازانى ئێران و هەرێمى کوردستان بە گرنگ زانى و ئاماژەى بە سەنتەرى بازرگانى کۆمارى ئیسلامى ئێران لە هەولێر کرد کە لە سەرەتاى دامەزراندنیەوە بە هۆکارێکى باش لە قەلەمدا بۆ لە ئەستۆ گرتنى ئەو جۆرە کارانە بۆیە پشتگیرى کردنى ژوورى بە فاکتەرێکى گرنگ وەسف کرد بۆ چارەسەرکردنى ئەو گرفتە یاساییانەى کە پەیوەندیان بە وەرگرتنى رەزامەندى حکومەتى ناوەندى عێراقەوە هەیە لە وەرگرتنى مۆلەتى رەسمیدا ئەو سەنتەرە هەیەتى. سەرۆکى ژوور ئامادەیی خۆى دەربرى بۆ ئەنجامدانى هەر کارێک کە لە توانایدا هەبێت و هاوکارى کردنیان بۆ کردنەوەى ئەو سەنتەرە بە شێوەیەکى فەرمى.
ئه‌م بابه‌ته‌ 1106 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« September 2013 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
            1
2 3 4 5 6 7 8
9 10 11 12 13 14 15
16 17 18 19 20 21 22
23 24 25 26 27 28 29
30            

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑