رۆژى پێنج شه‌ممه 8/4/2010 له باره‌گاى ژوور دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆكى ژوور پێشوازى له شاندێكى وه‌زاره‌تى بازرگانى ده‌ره‌وه‌ى توركیا كرد كه به یاوه‌رى ده‌نیس قوتلو به‌رپرسى په‌یوه‌ندیه‌كانى قونسولخانه‌ى گشتى توركیا له موسل هاتبوونه هه‌ولیر به مه‌به‌ستى ئاماده‌كارى بۆ سازكردنى كۆبونه‌وه‌یه‌كى فراوان له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا له نێوان بازرگانانى هه‌ولێر و زیاتر له (200) بازرگانى توركیاى رۆژهه‌ڵاتى ئه‌نادۆڵ و ئه‌زمیر و ئه‌سته‌نبۆل و چه‌ند شارێكى دیكه‌ى توركیا كه به سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیرى بازرگانى ده‌ره‌وه‌ى توركیا ده‌گه‌نه هه‌رێمى كوردستان. ده‌نیس قوتلو ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد كه شانده‌كه دوو رۆژ له كوردستان ده‌مێننه‌وه، له رۆژى یه‌كه‌مدا وه‌زیرى بازرگانى توركیا دیدار و كۆبونه‌وه له‌گه‌ل به‌رپرسانى حكومى هه‌رێمى كوردستان سازده‌كات و رۆژى دواتریش كۆبونه‌وه‌یه‌كى فراوان له‌گه‌ل بازرگانانى هه‌ولێر سازده‌كرێت به مه‌به‌ستى دروستكردنى په‌یوه‌ندى بازرگانى و ئه‌نجامدانى كارى هاوبه‌ش له رێگه‌ى ره‌خساندنى ده‌رفه‌تى كۆبونه‌وه‌ى دووقۆلى و گۆرینه‌وه‌ى راو سه‌رنج له نێوان بازرگاناندا.. دارا جه‌لیل خههیات خۆشحالى خۆى له به‌رامبه‌ر هاتنى ئه‌و شانده بازرگانیه ده‌ربرى و ئاماده‌یى خۆى نیشاندا بۆ هاوكاریكردن و ئاگاداركردنه‌وه و كۆبونه‌وه‌ى بازرگانان بۆ به‌شداریكردن له كۆبونه‌وه‌كه‌دا له پێناو ئه‌وه‌ى سوود به به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى بازرگانانى هه‌ردوولا بگه‌یه‌نێت و په‌یوه‌ندیه ئابوورى و بازرگانیه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و توركیا به‌ره‌و پێشتربچێت و خه‌لكانێكى دیكه‌ش سوود له‌و ده‌رفه‌ته گرنگانه وه‌ربگرن كه ده‌بنه مایه‌ى له‌یه‌كتر نزیكبوونه‌وه و دروستبوونى په‌یوه‌ندى راسته‌وخۆ له نێوان بازرگانىن یه‌ك بواردا.