رۆژى 20/6/2022 د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور به ئاماده‌بوونى مه‌لا مه‌جيد سورچى جێگرى سه‌رۆكى ژوور و عه‌بدولكه‌ريم مسته‌فا و كه‌مال عه‌زيز ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور پێشوازييان كرد له شاندێكى كونسوڵخانه‌ى وڵاتى هيندستان له هه‌ولێر به سه‌رۆكايه‌تى سوبهاش كه‌ين كونسوڵى گشتى.
ئامانجى سه‌ردانى ئه‌م شانده بۆ ژوور راگه‌ياندنى هاتنى شاندێكى گه‌وره‌ى بازرگانى وڵاتى هيندستانه بۆ شارى هه‌ولێر.
سوبهاش كه‌ين رايگه‌ياند: له كۆتايى ئه‌م مانگه شاندێكى بازرگانى وڵاتى هيندستان كه پێكهاتوون له 16 كۆمپانيا له سێكته‌ره جياوازهكان به ياوه‌رى باڵيۆزى وڵاته‌كه‌يان له عێراق سه‌ردانى شارى هه‌ولێر ده‌كه‌ن.
له سه‌ردانه‌كه‌يان ديدار و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ بازرگانان و وه‌به‌رهێنه‌رانى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئامانجيش له سه‌ردانه‌كه‌يان به‌هێزكردنى په‌يوه‌ندى بازرگانى و ئابوورى وڵاتى هيندستانه له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و ئاشنا كردنى زياترى بازرگانانى هه‌رێمه له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مه‌كانيان.
له لايه‌ن خۆيه‌وه سه‌رۆكى ژوور سوپاسى كردن، ئاماده‌يى ژوورى بازرگانى هه‌ولێرى نيشاندا بۆ رێكخستنى ديدارێك له‌گه‌ڵ بازرگانانى هه‌رێمى كوردستان و هه‌ر هاوكارييهك كه پێويست بكات بۆ زياتر سوود بينين له هاتنى ئه‌م شانده بازرگانييه.