رۆژى 1/8/2019 د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور به ئاماده‌بوونى مه‌لا مه‌جيد سورچى جێگرى سه‌رۆكى ژوور و ماجد جه‌لال، تاهير مه‌ولود و عه‌بدولكه‌ريم مسته‌فا ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور پێشوازييان كرد له شاندێكى ژوورى بازرگانى زنجانى ئێران به سه‌رۆكايه‌تى غلا محسين مجيدى سه‌رۆكى ژوور و ژماره‌يه‌ك له ئه‌ندامانى ژوورى زنجان.
له ديدارێكدا پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه بازرگانيه‌كانى نێوان شارى هه‌ولێر و شارى زنجان باس كرا، باس له پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌ردوو ژوور كرا.
پاشان يادداشتێكى لێكگه‌يشتن له نێوان هه‌ردوو ژوور واژووكرا، ئه‌م يادداشته چه‌ندين بڕگه له خۆ ده‌گرێت تايبه‌ت به به هێزكردنى په‌يوه‌ندييه‌كان و هاتنى شاندى بازرگانى دوولايهنه و رێكخستنى ديدارى بازرگانى و ئاسانكارى كردن بۆ بازرگانانى هه‌ردوولا.