رۆژى 5/8/2019 د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور پێشوازى كرد له مه‌نوچه‌هر موته‌كى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى پێشووى كۆمارى ئيسلامى ئێران.
له ديدارێكدا ئيبراهيم محه‌ممه‌د كانه‌بى جێگرى سه‌رۆكى ژوور و جه‌وهه‌ر خدر و ماجد جه‌لال ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور ئاماده‌بوون باس له پته‌وكردنى زياترى په‌يوه‌ندييه ئابوورى و بازرگانييه‌كان كرا.
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى پێشوو وتى: هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو روويه‌كه‌وه جێگه‌ى بايه‌خى كۆمارى ئيسلامى ئێرانه ئێمه به هه‌موو شێوه‌يه‌ك پاڵپشتى به‌هێزكردنى گشت په‌يوه‌ندييه‌كانمان ده‌كه‌ين به تايبه‌ت په‌يوه‌ندييه بازرگانييه‌كان.
سه‌رۆكى ژوور وتى: په‌يوه‌ندييه‌كى پته‌ومان هه‌يه له‌گه‌ڵ ژووره‌كانى بازرگانى كۆمارى ئيسلامى ئێران، هه‌ميشه هاوكار و هه‌ماهه‌نگى گشت بازرگانان و خاوه‌نكارانى كۆمارى ئيسلامى ئێران بووينه.
هيوا خوازين په‌يوه‌ندييه‌كانمان زياتر په‌ره بسێنن.
1$=1488
به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به دولاری ئه‌مری...