بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: سێ شەممە, 27 شوبات 2018 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://www.erbilchamber.org Thu, 02 May 2024 05:32:17 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq بازرگانانی ئێران پەرە بە كارەكانیان دەدەن لەگەڵ هەرێمی كوردستان https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69121-بازرگانانی-ئێران-پەرە-بە-كارەكانیان-دەدەن-لەگەڵ-هەرێمی-كوردستان.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69121-بازرگانانی-ئێران-پەرە-بە-كارەكانیان-دەدەن-لەگەڵ-هەرێمی-كوردستان.html بازرگانانی ئێران پەرە بە كارەكانیان دەدەن لەگەڵ هەرێمی كوردستان
رۆژی 26/2/2018 ماجد جەلال ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر پێشوازی لە شاندێكی بازرگانانی وڵاتی كۆماری ئیسلامی ئێران كرد.
شاندی میوان پێكهاتبوون لە لوقمان قادر زادە بەڕێوبەری باڵای ژووری بازرگانی بەشی ئێران – عێراق لە ناوەندی نێونەتەوەیی پەیام، دەروێش عەبدوڵڵا زادە بازرگان و چیا خەیات بەڕێوبەری كۆمپانیای HDR.
لە دیدارێكدا نزیك بوونەوەی زیاتر و پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانیەكانی نێوان ئێران و هەرێمی كوردستان باسی لێوە كرا، هەردوولا هەماهەنگ بوون بۆ بەرەو پێش بردنی كارە بازرگانیەكانی نێوان هەردوولا لە گشت سێكتەرەكان.
 
]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Tue, 27 Feb 2018 08:18:57 +0000
ئاگاداری https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69119-ئاگاداری.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69119-ئاگاداری.html
ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر هەڵدەستێت بە دروستكردنی (پرۆژەی هۆڵی پێشانگا) بە شێوەی كەمكردنەوەی نهێنی جا هەر بەڵێندەر و كۆمپانیایەك ئارەزووی بەشداربوونی هەیە با سەر لە بەڕێوبەرایەتی ژمێریاریمان بدات بە مەبەستی وەرگرتنی وێنەیەك لە تەندەر و مەرجەكانی بەڵێندەرایەتی پرۆژەی سەرەوە بە مەرجێك وەرگرتنی ئەو تەندەرانە دەبێ لە ناو زەرفێكی مۆركراو دابێ وە ناونیشانی بەڵێندەر یان كۆمپانیای لەسەر نوسرابێت وە پێشكەش بە بەڕێوبەری ژمێریاری ژوور بكرێت وە دواكاتیش بۆ وەرگرتنی تەندەر رۆژی دووشەممە رێككەوتی 2/4/2018 كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ مەرج نییە ژوور بە نزمتین نرخی تەندەر رازی بێت هەروەها كرێ ی بڵاوكردنەوەی راگەیاندن دەكەوێتە ئەستۆی ئەو كەسەی كە كەم كردنەوەی لەسەر دەگیرسێتەوە.
مەرجەكانی وەرگرتنی تەندەر:
1- كۆمپانیا تۆماركرابێت و تایبەتمەند بێت بە بەڵێندەرایەتی و لە پلە یەك كەمتر نەبێت.
2- هێنانی بارمتەی سەرەتایی بە بڕی (100,000,000) سەد ملیۆن دینار بە شێوەی چەكی پەسەندكراو یان (خگاب چمان).
3- فرۆشتنی تەندەر بە بڕی (250,000) دوو سەد و پەنجا هەزار دینار دەبێت.
 
 
ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر
 
]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Tue, 27 Feb 2018 08:09:47 +0000