رێککه‌وتی 28/7/2013 له باره‌گه‌ی ژوور، یاداشتنامه‌یه‌کی لێکگه‌یشتن له‌نێوان یه‌کێتی ژووره‌کانی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی کوردستان و سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی له‌نده‌ن بۆ راهێنانی کارگێڕی (LCT) واژۆ کرا.
له‌مه‌راسیمێکدا، واژۆکردنی یاداشته‌که له‌نێوان به‌ڕێزان دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی یه‌کێتی ژووره‌کانی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی کوردستان و، ئاڵان سپینک به‌ڕێوه‌به‌ر له سه‌نته‌ری (LCT) ئه‌نجام درا.
به‌پێی ئه‌و یاداشتنامه‌یه‌ش بازرگان و خاوه‌نکارانی کوردستان له‌رێی ژووره‌کانی بازرگانییه‌وه، به‌شداری ئاره‌زوومه‌ندانه له‌خوله تایبه‌تییه‌کان له‌بواره جۆراجۆره‌کانی سه‌نته‌ری ناوبراودا ده‌که‌ن، چ له‌ناوه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان یاخود بهرهوانهکردنیان بێت بۆ وڵاتی به‌ریتانیا.
جێی ئاماژه‌یه، سه‌نته‌ری ناوبراو له‌بواره‌کانی راهێنانی (کارگێڕی پێشکه‌وتوو، کاری به‌نکداری و حه‌واڵه‌کردن، رێگرتن له‌فێڵ گه‌نده‌ڵی، چاکبوونه‌وه له‌پاش کاره‌ساته‌کان، به‌ڕێوه‌بردنی به‌رووبوومه مرۆییه‌کان، به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆسه‌کان، به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆژه‌کان، په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کان، مه‌شقپێدانی هونه‌ری نه‌وت و گاز و په‌یوه‌ندییه‌کان) و، چه‌ند بوارێکی دیکه‌دا کار ده‌کات.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، هه‌فته‌ی رابردوو، نوێنه‌رانی سه‌نته‌ری ناوبراو له‌میانه‌ی پێشوازیکردنیان له‌لایه‌ن به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات له‌باره‌گه‌ی ژوور، ئاماده‌یی خۆیان بۆ مه‌شقپێدانی کارمه‌ندانی ده‌زگاکانی هه‌رێمی کوردستان خسته‌روو.
ئێواره‌ی 27/7/2013، له‌سه‌نته‌ری رۆشنبیری و کۆمه‌ڵایه‌تی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر، به‌بۆنه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه ئێواره‌خوانێکی به‌ربانگ بۆ ژماره‌یه‌کی زۆر له‌خاوه‌نکار و نوێنه‌ری کۆمپانیاکان له شاری هه‌ولێر سازکرا.
خوانه‌که‌ش، به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و، ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان عه‌لی حسێن به‌رپرسی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان و، ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی و کادیرانی ئیداری ژوور به‌ڕێوه‌چوو.
جێی ئاماژه‌یه، خوانی ره‌مه‌زان بۆته نه‌ریتێکی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌نێو کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستاندا و، ساڵانه له‌م مانگه پیرۆزه‌دا له‌لایه‌ن ده‌زگا حکومی و ناحکومییه‌کانه‌وه بۆ جه‌ماوه‌ری مسوڵمان ساز ده‌کرێت.
1$=1488
به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به دولاری ئه‌مری...