ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

شاندێكی گەورەی بازرگانی شاری هەمەدان سەردانی ژوور دەكەن

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ ئه‌رشیفی ماڵپه‌ڕی پێشوو یەک شەممە, 16 تشرینی دووەم 2008 00:00
رۆژی یەكشەممە 16/11/2008 شاندێكی گەورەی بازرگانی شاری هەمەدانی ئێران كە پێك هاتبوو لە مسعود بوكائی بەرێوەبەری یاریدەدەر لە رێكخراوی بازرگانی هەمەدان و حسن بهرامی نوێنەری سەرۆكی ژووری بازرگانی هەمەدان لەگەل ژمارەیەك لە بازرگانانی ئەو شارە سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێریان كرد و لە لایەن دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجوومەنی كارگێری ژوور پێشوازیان لێكرا. لە كۆبوونەوەیەكی فراوان دا شاندی میوان خۆیان بە ئەندامانی ژوور ناساند و كار و چالاكیەكانی كۆمپانیاكانیان خستەروو. مەبەست لەسەردانی شاندەكە، هەروەك مسعود بوكائی ئاماژەی پێكرد، بەشداریكردنە لە پرۆسەی ئاوەدانكردنەوە و وەبەرهێنان لە كوردستان. لە كۆتاییدا سەرۆكی ژوور هیوای خواست كە ژووری بازرگانی هەمەدان دەست پێشخەری بكات لە پتەوكردنی پەیوەندیەكانیان لەگەل هەرێمی كوردستان لە كردنەوەی پێشانگای تایبەت بە كەلوپەلی ئێرانی وەك ژووری بازرگانی ئورمێ.
ئه‌م بابه‌ته‌ 4158 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌