ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

بالیۆزی كرواتیا سەردانی ژوور دەكات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ ئه‌رشیفی ماڵپه‌ڕی پێشوو پێنج شەممە, 13 تشرینی دووەم 2008 00:00
رۆژی پێنج شەممە 13/11/2008 شاندێكی كرواتی بەسەرۆكایەتی بالیۆزی كرواتیا لە عێراق یركۆ ڤۆكاس سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێریان كرد و لە لایەن سەرۆك و ئەندامانی ئەنجوومەنی كارگێری ژوورەوە پێشوازیان لێكرا. لە كۆبونەوەیەك دا باس لە پەیوەندی بازرگانی و ئابووری كەلتوری نێوان هەردوولاداكرا و هەردوولا تەئكیدیان لەسەر بەرەو پێشبردنی ئەو پەیوەندیە كردەوە، سەرۆكی ژوور ئاماژەی بە گرفتەكانی بەردەم وەرگرتنی ڤیزا بۆ بازرگانانی هەرێم كرد و سەرونج و تێبینیەكانی خۆی خستەروو لەم بارەویە، لە لایەن خۆشی یەوە بالیۆزی كرواتیا بەلێنی هاوكاری و ئاسانكاریكردنی دا بۆ پێدانی ڤیزە بەو بازرگانانەی كە لە لایەن ژوورەوە پشتگیریان دەكرێت بۆ ئەنجامدانی كارە بازرگانیەكانیان لە وڵاتی كرواتیا.
ئه‌م بابه‌ته‌ 4126 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌