ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

ژوورەکەمان لە چاو پێکەوتنێکى گۆڤاری (TIME) ى ئەمریکى دا ..ئەگەر پەیوەندى بازرگانیمان لەگەل تورکیا دا بپچرێت ئەوان زیاتر زەرەرمەند دەبن نەک ئێمە

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ ئه‌رشیفی ماڵپه‌ڕی پێشوو پێنج شەممە, 25 تشرینی یەکەم 2007 00:00
ئەمرۆ بەروارى 2007/10/25 بەرێز ( فیداءالدین گەردى ) ئەندامى ئەنجوومەنى کارگێرى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى هەولێر لە چاوپێکەوتنێکى لەگەل رۆژنامەى (TIME)ى ئەمریکى دا روونى کردەوە کە ئەگەر بێت و بەهۆى بارگرژى سیاسى نێوان عێراق و تورکیاوە سنورەکان دابخرێت و پەیوەندى بازرگانى هەرێم لەگەل تورکیا دا رابوەستێت ئەوا تورکیا زیاتر زەرەرمەند دەبێت نەک هەرێمى کوردستان چونکە ژمارەیەکى زۆر لەکۆمپانیاو ئەندازیار و کرێکارى تورکى لە هەرێمى کوردستان دا کاردەکەن و ئێرە بووەتە مەلبەندى کار بۆ ئەوان و لە لایەکى تریشەوە ئەو شتانەى ئێمە لە تورکیا دەیانهێنین دەتوانین لە رێگەى یەکێک لە ولاتە دراوسێکانەوە بیانهێنین و ئەگەر هات و ئۆپەراسیۆنى سەربازى تورکیا بۆ سەر سنوورەکانى هەرێم زیانى بازرگانیشى هەبێت ئەوا بە شێوەیەکى کاتیە و رێگەمان زۆرە بۆ چارەسەر
ئه‌م بابه‌ته‌ 2591 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌