بە داوەتنامەیەکى رەسمى بۆ بەشدارى کردن لە پێشانگاى بەرهەمەکانى ( حەلال) کە لە 8 تاوهکو 14 ی 5 ی 2007 لە شارى مالاى مالیزیا بەرێوەچوو باقى محمد هادى ، ئەندامى ئەنجوومەنى یەکێتى ژوورە بازرگانى و پیشەسازیەکانى کوردستان سەردانى مالیزیاى کرد ، دواى ئامادەبوون لە رێوورەسمى کردنەوەى پێشانگاکە کۆمەلێک دیدار و کۆبونەوە لەگەل بەرپرسانى حکومى و بازرگانى ئەنجامدرا .