تۆ لێرەیت: ErbilChamberمەرجی بە ئەندامبوونناسنامه‌ی بازرگان ئه‌رشیفی ماڵپه‌ڕی پێشووچەند کۆمپانیایەکى ئیتاڵى بەنیازن لە کوردستان سەرمایەگوزارى بکەن

چەند کۆمپانیایەکى ئیتاڵى بەنیازن لە کوردستان سەرمایەگوزارى بکەن

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ ئه‌رشیفی ماڵپه‌ڕی پێشوو چوار شەممە, 11 ئایار 2011 05:18
رۆژى 10/5/2011 سۆران ئەبوبەکر عەزیز جێگرى سەرۆکى ژوور ێشوازى لە (لەیگی فونتانابونا) قونسولى فەخرى ئیتالیا لە تورکمانستان
رۆژى 10/5/2011 سۆران ئەبوبەکر عەزیز جێگرى سەرۆکى ژوور ێشوازى لە (لەیگی فونتانابونا) قونسولى فەخرى ئیتالیا لە تورکمانستان کرد وەک نوێنەرى چەند کۆمپانیایەکى گرنگ و ناودارى ئیتاڵیا کە بە مەبەستى کۆکردنەوەى زانیارى لەسەر دەرفەتەکانى کار و لایەنى یاسایی و میکانیمى کارکردن لە هەرێمى کوردستان سەردانى هەرێمى کوردستانى کردبوو.
لە دانیشتنێکدا جێگرى سەرۆکى ژوور دواى ئەوەى خۆشحاڵى خۆى بە سەردانەکەیان دەربرى وەلامى تەواوى پرسیارەکانى دایەوە سەبارەت بە دەرفەتەکانى کار و یاساى وەبەرهێنان کە لە هەرێمى کوردستان کارى پێدەکرێت هەروەها ئەو بوارانەى کە بۆ ئابوورى کوردستان گرنگن و دەکرێت کۆمپانیا ئیتالیەکان کە تیایاندا شارەزان و بەناوبانگن کارى تێدا بکەن خستەروو، وەک بوارە کشتوکالیەکان و کارە پیشەسازیەکان، هەروەها تەئکیدى لەسەر گرنگیدان بە لایەنى ئارامی و ئئاشناکردنى زیاترى هەرێمى کوردستان بە کۆمپانیاکانى ئیتالیا کە کۆمەلێک تایبەتمەندى خۆى هەیە و بەو تایبەتمەندیانە للەگەڵ بەشەکانى ترى عێراق جیاواى هەیە هەر ئەمانەش هۆکارى گرنگن کە کۆمپانیاى بیانى بتوانن ۆ ربە ئازادى لە هەرێمى کوردستان کاربکەن.
له‌یگی فۆنتانابونا وێراى دەربرینى خۆشحالى و ئاراستەکردنى سوپاس گوارى، باسى لە چەند تاقیکردنەوەیەکى خۆیان کرد لە ولاتى تورکمانستان هەروەها وتى من لەو سەردانەمدا نوێنەرایەتى چەند کۆمپانیایەک دەکەم بۆ کۆکردنەوەى ئەو زانیاریانە و ئاگادارکردنەوەیان بە ئەنجامى سەردانەکەم لە کاتێکدا کە پێشبینى دەکەم ژمارەیەک لەوانە دەرفەتى کارکردنیان هەبێت و ئەم سەردانەش بۆ ئەوان ئەنجامى ئەرێنى هەبێت بۆ وەرگرتنى بریارى کارکردن لە هەرێمى کوردستان لەبەر ئەوەى زۆربەیان ئەو نیازەیان هەیە کە لە هەرێمى کوردستان کاربکەن و هەولى ئەوە دەدەن دەرفەتێک بۆ ئەو مەبەستە بدۆزنەوە.

italy2.jpg
ئه‌م بابه‌ته‌ 3755 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« March 2021 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30 31        

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑