له ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر
خولێكى تر‌ى راهێنان ده‌رباره‌ى بازاڕى كاربۆن و كۆمه‌كى دارايى نێوده‌وڵه‌تى و پاراستنى چينى ئۆزۆن سازكرا
رۆژى 21/10/2021 به هاوكارى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر و وه‌زاره‌تى ژينگه‌ى عێراق، به ئاماده‌بوونى د. جاسم عه‌بدولعه‌زيز حومادى وه‌زيرى ژينگه‌ى عێراق به وه‌كاله‌ت و د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر و ژماره‌يه‌ك له ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان و عه‌بدولره‌حمان سه‌ديق سه‌رۆكى ده‌سته‌ى پاراستن و چاككردنى ژينگه‌ى كوردستان و سالار جه‌لال قادر ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور و نوێنه‌رانى كۆمپانياى كهپيتهڵ ئێنێرگى به‌ريتانى و نوێنه‌رانى ژماره‌يه‌ك له كۆمپانيا و كارگه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، خولێكى تر‌ى راهێنان له ژێر ناوى (كوردستان و هه‌له‌كانى كۆمه‌كى دارايى كه‌ش و هه‌وا) ده‌رباره‌ى بازاڕى كاربۆن و كۆمه‌كى دارايى نێوده‌وڵه‌تى و پاراستنى چينى ئۆزۆن وه هه‌مواركردنه‌وه‌ى كيگالى بۆ كۆمپانياكانى كه‌رتى تايبه‌ت سازكرا.
سه‌ره‌تاى ئه‌م ديداره به وتارى د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر ده‌ستى پێكرد.
سه‌رۆكى ژوور له وته‌كه‌يدا دواى به‌خێرهێنانى ئاماده‌بووان هيواى خواست ئه‌م ديداره و هاوشێوه‌كانى سوود به‌خش بن به مه‌به‌ستى پاراستنى ژينگه و په‌ره‌پێدانى كه‌رتى تايبه‌ت.
سه‌رۆكى ژوور رايگه‌ياند: بابه‌تى ژينگه پارێزى ئێستا بۆته پرسى سه‌رده‌م و ئه‌ركى خستۆته سه‌ر هه‌موو كۆمه‌ڵگه به تايبه‌تيش گۆڕ‌انى كه‌ش و هه‌وا له حاڵه‌ته‌وه بۆته ديارده و ژيانى مرۆڤايه‌تى خستۆته مه‌ترسيه‌وه، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ئه‌م ديارده‌يه‌ش رێككه‌وتننامه‌ى پاريس هاته كايهوه دهوڵهتانيش واژوويان له‌سه‌ر كرد ئه‌مانه‌ش هه‌موو به هه‌وڵى كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى بوون.
د. دارا وتى وه‌زاره‌تى ژينگه‌ى عێراق و ده‌سته‌ى پاراستن و چاككردنى ژينگه‌ى كوردستان رۆڵى باشيان گێڕاوه له كردنه‌وه‌ى جۆره‌ها خولى راهێنان ده‌رباره‌ى كه‌مكردنه‌وه‌ى كاريگه‌رى گۆڕ‌انى كه‌ش و هه‌وا، ده‌ست خۆشيان لێده‌كه‌ين و هه‌وڵه‌كانيان به‌رز دهنرخێنين، سه‌رۆكى ژوور هيواى خواست ئه‌م ديداره‌ى ئه‌مڕۆ رێنيشاندهرێكى باش بێت بۆ ئه‌وه‌ى كۆمپانياكانى كه‌رتى تايبه‌ت زانيارى به‌رچاويان ده‌ستكه‌وێت ده‌رباره‌ى شێوازه‌كانى كه‌مكردنه‌وه‌ى ده‌ردانى گازه زيانبه‌خشه‌كان.
د. جاسم عه‌بدولعه‌زيز حومادى وه‌زيرى ژينگه‌ى عێراق به وه‌كاله‌ت وتارى خۆى پێشكه‌ش كرد، خۆشحاڵى خۆى ده‌ربڕى به ئاماده‌بوون له‌م ديداره، ئه‌م ديداره‌ى به گرنگ وه‌سف كرد كه ئێستا هه‌موو وڵاتانى جيهان به ده‌ستيه‌وه ده‌ناڵێنن، چه‌ندان ديدار و كۆبوونه‌وه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌نجام ده‌درێ به ئامانجى كه‌مكردنه‌وه‌ى ده‌ردانى گازه زيانبه‌خشه‌كان.
وه‌زيرى ژينگه‌ى عێراق ئه‌وه‌شى نه‌شارده‌وه كه رێككاره‌كانى كه‌مكردنه‌وه‌ى ئه‌م گازانه له لايه‌ن كارگه‌كانه‌وه پێويستى به كۆمهككى نێوده‌وڵه‌تى هه‌يه، كۆڕبه‌ندى گلاسكۆش كه سازكرا چه‌ندين بڕيارى گرنگى دا وه په‌له‌ى له جێبه‌حێكردنى خاڵه‌كانى رێككه‌وتننامه‌ى پاريس كرده‌وه.
پاشان عه‌بدولره‌حمان سه‌ديق سه‌رۆكى ده‌سته‌ى پاراستن و چاككردنى ژينگه‌ى كوردستان وته‌ى خۆى پێشكه‌ش كرد، باسى له هه‌وڵه‌كانى دهستهكهيانى كرد بۆ وشياركردنهوهى ئه‌و لايه‌نانه‌ى كه هۆكارێكن بۆ ده‌ردانى گازه زيانبه‌خشه‌كان و كهمكردنهوهيان، پاڵپشتى خۆشى بۆ هه‌موو هه‌وڵێك نيشاندا كه ببێته هۆى پاراستنى ژينگه.
دواتر نوێنه‌ران و شاره‌زايانى كۆمپانياى كهپيتهڵ ئێنێرگى به‌ريتانى سيمينارێكيان پێشكه‌ش كرد به مه‌به‌ستى هاوكاريكردنى كه‌رته‌كانى تايبه‌ت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ده‌ردانى گازه زيانبه‌خشه‌كان به ژينگه له ژالاكيهكانيان له به‌رامبه‌ردا كۆمه‌كى دارايى نێوده‌وڵه‌تيان بۆ وه‌ربگرێت.
ديداره‌كه‌ش به گفتوگۆ و را گۆڕينه‌وه له نێوان ئاماده‌بووان كۆتايى پێهێنرا.