رۆژی چوارشەممە 13/11/2008 كەنالی atv توركی لەسەردانێكیاندا بۆ بارەگای ژوور چاوپێكەوتنێكیان لەگەل سەرۆكی ژوور ئەنجامدا. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور لە وەلامی پرسیارەكانی پەیامنێری ئەو كەنالە ( ایبراهیم جەناش ) تەئكیدی لەسەر پەیوەندی دۆستایەتی و ئابووری نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا كردەوە و ئاماژەی بە بەرەو پێشبردنی ئەم پەیوەندیانە كرد و هیوای خواست كە لەسەر ئاستی بەرزدا كار بۆ ئەم مەسەلەیە بكرێت و هەول بۆ چارەسەر كردنی كێشەو گرفتەكان بدرێت لە رێگەی گفتوگۆكردن و رەخساندنی دەرفەتی باشتر بۆ كاری بازرگانی و ئابووری بەشێوەیەك كە لە بەرژەوەندی هەموولایەكدابێت.