رۆژى 17/5/2021 شاندێكى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر به سه‌رۆكايه‌تى د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور و به ياوه‌رى مه‌لا مه‌جيد سه‌ديق سێودين، ئيبراهيم كانه‌بى و سۆران ئه‌بوبه‌كر جێگرانى سه‌رۆكى ژوور و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور سه‌ردانى پارێزگارى هه‌ولێرييان كرد له لايه‌ن پارێزگار ئومێد خۆشناو پێشوازييان لێكرا.
له ديدارێكدا گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر چۆنيه‌تى پێشخستنى كه‌رته‌كانى تايبه‌ت و سێكته‌ره‌كانى پيشه‌سازى، بازرگانى و كشتو‌كاڵى هه‌روه‌ها ته‌ئكيد له‌سه‌ر گه‌شه‌سه‌ندنى ئابوورى ناوخۆيى كرايه‌وه.
هه‌ر له‌م ديداره‌دا جه‌خت له هه‌ماهه‌نگى به‌رده‌وامى ژوور و پارێزگارى هه‌ولێر كرايه‌وه.