رێککه‌وتی 6/12/2012، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌شاندێکی بازرگانی قه‌ته‌ری کرد، که له‌به‌ڕێزان فه‌یسه‌ڵ بن سعود ئال سانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌کۆمپانیای قه‌ته‌ری قابیزه و ته‌ڵال بن را‌شد ئال خه‌لیفه سه‌رۆکی پسۆرێتی شیکاری لهکۆماپانیای نێوده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ر بۆ پترۆل و نه‌واف عه‌لی عبێدلی به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆسه‌کان له قه‌ته‌ر هۆسپێتال و شاندی یاوه‌ریانی کرد.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، که‌تێدا ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور ئاماده‌یبوون، به‌ڕێز خه‌یات به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی شاندی میوان کرد و هیوای مانه‌وه‌یه‌کی باشی بۆ خواستن له‌کوردستاندا.
پاشان به‌ڕێز خه‌یات تیشکی خسته سه‌ر گه‌شته‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ی شاندێکی بازرگانی قه‌ته‌ری که‌به‌ر له‌دوو مانگ سه‌ردانی ژووریان کردبوو، هه‌روه‌ها باسی له‌ئاستی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و قه‌ته‌ر کرد و وتی"ئێستا په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌کانمان له‌ئاستێکی باشدایه، به‌تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی که لهلهماوهکانی دواییدا به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان سه‌ردانی ده‌وحه‌ی کرد."
هه‌روه‌ها وتی:"جێی خۆشحاڵی ئێمه‌یه که رۆژ له‌دوای رۆژ قه‌ته‌ر روو له گه‌شه‌سه‌ندنی زیاتر ده‌کات، وه‌ک چۆن هه‌رێمی کوردستانیش له‌سه‌ر ئه‌و ره‌وتی پێشکه‌وتنه ئابوورییه ده‌ڕوات و پێی ناوه‌ته قۆناغێکی پێشه‌نگ له‌هه‌موو بواره‌کاندا."
پاشان قۆناغه‌کانی پێشکه‌وتنی که‌رتی ئابووری کوردستانی باسکرد له‌ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا و روونیکرده‌وه و وتی:"ئاسایشی هه‌رێم له‌ئاستێکی یه‌گجار باشدایه و که‌رتی نه‌وتمان له‌قۆناغی ده‌ستپێکی خۆیدایه، هه‌روه‌ها وتی:"زه‌وی کشتوکاڵی هه‌رێمه‌که‌مان به‌رفراوانه و ئاوێكی زۆری ژێری زه‌ویمان هه‌یه و ئه‌گه‌ر ئه‌و سێکته‌ره پێش بکه‌وێت ئه‌وا توانای به‌رهه‌هێنانی خۆراکمان بۆ نزیکه‌ی 45 ملیۆن که‌س هه‌یه، جگه له‌وانه‌ش که‌رتی گه‌شتیاری له‌په‌ره‌سه‌ندندایه، بۆیه بوونی هه‌موو که‌ره‌سته‌یه‌کی خاو له‌پاڵ ئاسایش و یاسایه‌کی پێشکه‌وتووی وه‌به‌رهێناندا له‌کوردستاندا هه‌یه، هه‌موو ئه‌مانه‌ش به‌سن بۆ هه‌ر کۆماپانیایه‌کی بیانی تاکو بتوانێت لێره له‌بواره‌کانی بازرگانی و پیشه‌سازی و گه‌شتیاری هه‌ر بوارێكی دیکه‌دا کار بکات."
راشیگه‌یاند و وتی:"ئێمه پێمان خۆشه کۆمپانیاکانی که‌نداو به‌تایبه‌تی قه‌ته‌رییه‌کان بێنه کوردسان بۆ مه‌به‌ستی کارکردن و له‌بواری جۆراجۆردا هه‌لی کاریان ده‌ست ده‌که‌وێت، ئێمه‌ش وه‌ک ژووری بازرگانی ئاماده‌ی هاوکاری کردنیانین."
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز فه‌یسه‌ڵ بن سعود ئال سانی سوپاسگوزاری خۆی له‌به‌رامبه‌ر پێشوازیلێکردنیان له‌لایه‌ن ژوور ده‌ربڕی و وتی:"ئێمه له‌سه‌ره‌تادا له‌کوردستاندا ده‌ست به‌ناسینی خۆمان ده‌که‌ین، پاشان ده‌مانه‌وێت له‌نزیکه‌وه ئاگاداری ره‌وشی ئابووری، به‌تایبه‌تی بازاڕی ئه‌م هه‌رێمه ببینین."
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند و وتی:"ئێمه له‌وڵاتانی که‌نداو هه‌رێمی کوردستان به‌دۆستی خۆمانی ده‌زانین و هه‌ردوولامان فه‌رهه‌نگ و که‌لتوورمان له‌یه‌ک نزیکه، بۆیه خۆشحاڵێن که له‌م هه‌رێمه‌دا ده‌ست به‌کاری بازرگانی و وه‌به‌رهێنان بکه‌ین."
پاشان ئه‌ندامانی شانده‌که جگه له‌ناساندنی خۆیان و پێگه‌ی کاریان باسیان له‌کاروباره‌کانی کۆمپانیاکانی قه‌ته‌ری قابیزه و قه‌ته‌ر بۆ پترۆل و قه‌ته‌ر هۆسپێتال کرد.
له‌کۆتایی دیداره‌که‌شدا، دیاری رێزلێنانی ژوور له‌لایه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆکی ژوور پێشکه‌ش به‌شاندی میوان کرا.
رێککه‌وتی 11/12/2012، له‌میانه‌ی پێشوازیکردنیان له‌لایه‌ن به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌هۆڵی کۆبوونه‌وه‌کانی باره‌گه‌ی ژوور، شاندێکی گه‌وره‌ی بازرگانی تورکی که له‌نوێنه‌ری نزیکه‌ی 15 کۆمپانیای ته‌ندروستی و گه‌شتیاری پێکهاتبوون، ئاماده‌یی خۆیان به‌مه‌به‌ستی ده‌ستپێکردن به‌کارکردنیان له‌کوردستاندا خسته روو.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، که تێدا به‌ڕێز سۆران ئه‌بوبه‌کر جێگری سه‌رۆکی ژوور ئاماده‌بوو، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات وته‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد و تێدا به‌ناوی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژووره‌وه به‌خێرهێنانی شاندی میوان کرد و وتی:"ژماره‌یه‌کی زۆری کۆمپانیای وڵاتان له‌کوردستاندا بێ گرفت کارده‌که‌ن، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش بۆ سه‌قامگیری ره‌وشی ئابووری و ئاسایشی ئه‌م هه‌رێمه ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌و ژماره‌یه‌ش کۆمپانیا تورکییه‌کان پشکی شێریان به‌رکه‌وتووه."
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، که ره‌وشه‌که واده‌خوازێت که‌ژماره‌یه‌کی زیاتری کۆمپانیای تورکی روو له هه‌رێم بکه‌ن، بۆیه وه‌ک ژوور ئاماده‌ین یارمه‌تی ئه‌م شانده تورکییه بده‌ین له‌سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی پێشکه‌شکردنی خزمه‌ته‌کانیان له‌هه‌رێمی کوردستاندا.
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز دکتۆر مسته‌فا ئه‌سگین که سه‌رۆکایه‌تی شانده‌که‌ی ده‌کرد، سوپاسگوزاری خۆی و ئه‌ندامانی شانده‌که‌ی راگه‌یاند.
پاشان ئه‌ندامانی شاندی میوان وێڕای ناساندنی خۆیان و پێگه‌ی کارکردنیان و سروشتی کاری ده‌زگه و کۆمپانیاکانیان، کۆمه‌ڵێک پرسیاریان ئاڕاسته‌ی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور کرد، که سه‌رجه‌میان وه‌ڵام درانه‌وه.
پاشان به‌ڕێز دکتۆر مسته‌فا ئه‌سگین له‌رێی داتاشۆوه پوخته‌یه‌کی دهنگورهنگی له‌باره‌ی کۆمپانیاکانیان و هوتێل و خواردنگه و شوێنه گه‌شتیاریه‌کان، نه‌خۆشخانه‌کان، رێگه‌وبانه وشکانی و ئاوییه‌کان و هێڵی ئاسمانی، شوێنه رۆشنبیری و ئاینی و مۆزه‌خانه‌کان، بازاڕ و ناوه‌نده وه‌رزشی و دیمه‌نه سروشتییه‌کانی شاری (بورسا)ی پیشانی ئاماده‌بووان دا.
جێی ئاماژه‌یه، ئه‌و کۆمپانیا تورکییانه‌ی که له‌رێی نوێنه‌ره‌کانیانه‌وه سه‌ردانی باره‌گه‌ی ژووریان کرد، له‌بواره‌کانی نه‌خۆشخانه و ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌کان، هوتێل و جێشتخانه و شوێنه گه‌شتیارییه‌کان، جل و به‌رگ و چه‌ند بوارێکی دیکه‌دا کار ده‌که‌ن. له‌کۆتایی دیداره‌که‌شدا، دیاری رێزلێنان له‌نێوان هه‌ردوولادا گۆڕدرایه‌وه.
رێککه‌وتی 11/12/2012، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌به‌ڕێز عه‌مار ره‌فاعی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی کۆمپانیای (مه‌سادر)ی سوری و شاندی یاوه‌ری کرد.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی شاندی میوانی کرد و هیوای مانه‌وه‌یه‌کی باشی بۆ خواستن له‌کوردستاندا.
پاشان به‌ڕێز خه‌یات ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که ره‌وشی ئێستای هه‌رێمی کوردستان وا ده‌خوازێت که ژماره‌یه‌کی زیاتری کۆمپانیاکانی وڵاتان رووی تێبکه‌ن.
لای خۆیه‌وه عه‌مار ره‌فاعی سوپاسگوزاری خۆی له‌به‌رامبه‌ر پێشوازیلێکردنیان ده‌ربڕی و، هاته سه‌ر باسی سروشتی کاری کۆمپانیاکه‌یان، که له‌ئاستی نێوده‌وڵه‌تی کارده‌کات له‌بواری کاره‌بادا.
هه‌روه‌ها ئامانجی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ ژوور خسته روو، که ئه‌ویش دامه‌زراندنی لقی کۆمپانیاکه‌یانه له‌هه‌ولێری پایته‌ختدا.
دواتر چه‌ند پرسیارێكی ده‌رباره‌ی رێوشوێنه‌کانی دامه‌زراندنی کۆمپانیا و چۆنێتی ده‌ستپێکردنی کارکردنیان له‌کوردستان ئاڕاسته‌ی به‌ڕێز سه‌رۆکی ژوور کرد، که سه‌رجه‌میان له‌چوارچێوه‌ی رێنمایی و ئامۆژگاریی یاسایی و رێساییدا له‌لایه‌ن به‌ڕێز خه‌یات وه‌ڵام درانه‌وه.
له‌کۆتایی دیداره‌که‌شدا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور، ئاماده‌یی ژووری به‌مه‌به‌ستی هاوکاریکردنی کۆمپانیای ناوبراو ده‌ربڕی.
رێککه‌وتی 6/12/2012، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌به‌ڕێز دکتۆر مولیڤی تسیلی باڵیۆزی وڵاتی ئه‌فریقیای باشوور بۆ ئوردن و عێراق کرد.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی باڵیۆزی کرد و هیوای مانه‌وه‌یه‌کی باشی بۆ خواستن له‌هه‌ولێر و وتی:"ئێمه خوازیارین که په‌یوه‌ندییه‌کانمان له‌گه‌ڵ ئه‌فریقیای باشوور ده‌ست پێ بکات، هه‌ڵبه‌ت ئه‌نجامدانی دیداری بازرگانی له‌نێوان کۆمپانیاکانی هه‌ردوولادا و سه‌ردانیکردنی شاندی ژووره بازرگانییه‌کانمان بۆ لای یه‌کتر ئاسۆی دروستکردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه فروانتر ده‌کاته‌وه."
به‌ڕێز خه‌یات زیاتر وتی:"ئێستا کوردستان په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌دا فراوان کردووه، ئێمه پێمان خۆشه شانده جۆراجۆره‌کانی ئه‌فریقیای باشووریش به‌هه‌مان شێوه‌ی وڵاتانی جیهان روو له‌هه‌رێم بکه‌ن، ئێمه‌ش لای خۆمانه‌وه به‌ڕێزه‌وه پێشوازییان لێده‌که‌ین و هه‌ماهه‌نگ و هاوکاریان ده‌بین."
به‌ڕێز خه‌یات به‌ناوی ژووره‌وه له‌رێی به‌ڕێز باڵیۆزه‌وه بانگهێشتی کۆمپانیاکانی ئه‌و وڵاته‌ی کرد به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانیکردنیان بۆ کوردستان.
له‌به‌شێکی دیکه‌ی دانیشتنه‌که‌دا، به‌ڕێز خه‌یات تیشکی خسته‌سه‌ر مێژووی خه‌بات و تێکۆشانی ههردووگهلی کوردستان و ئه‌فریقیای باشوور که ساڵانێکی دورودرێژه له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی ئازادی‌دا قوربانییه‌کی زۆریان داوه.
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز مولیڤی تسیلی سوپاسی رێکخستنی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی کرد که بۆی سازدراوه و وتی:"خۆشحاڵم که سه‌ردانی کوردستانم کرد."
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که کهکۆماپانیاکانی وڵاته‌که‌ی خوازیارن بێنه عێراق به‌گشتی و کوردستان به‌تایبه‌تی به‌مه‌به‌ستی ده‌ستپێکردن به‌چالاکی ئابووری له‌گه‌ڵ هاوتاکانیان له‌م وڵاته‌دا.
رێککه‌وتی 5/12/2012، له‌باره‌گه‌ی ژوور دیدارێک له‌نێوان ده‌سته‌ی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و نوێنه‌ری ژماره‌یه‌ک کۆمپانیای کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا ئه‌نجامدرا.
دیداره‌که‌ش به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و جه‌مشید زاده به‌رپرسی پاشکۆی ئابووری له‌کونسوڵخانه‌ی ئێران له‌هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور سازکرا.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور به‌ناوی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور به‌خێرهێنانی شاندی میوان کرد و وتی:"خۆشحاڵین که دوای به‌شداریکردنتان له‌پێشانگه‌ی هه‌مه‌جۆری نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێردا، سه‌ردانی ژوورتان کرد، بۆیه هه‌میشه ژوور ده‌رگه‌ی واڵایه به‌رووی خاوه‌نکارانی ئێران‌دا."
هه‌روه‌ها به‌ڕێز خه‌یات جه‌ختی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه مێژوییه‌کانی نێوان هه‌ردوو گه‌لی کوردستان و ئێران کرده‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که توندوتۆڵی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌کان وایکردووه که ناوه ناوه، کۆنگره و کۆنفڕانس و دیداری فراوان له‌نێوان هه‌ردوولادا ساز بکرێت، بۆ نموونه‌ش کۆنفڕانسی په‌ره‌پێدانی ئابووری نێوان کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران که پێش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌هه‌ولێر به‌سترا و، تێدا ژماره‌یه‌کی زۆری کۆمپانیای لۆکا‌ڵی و ئێرانییه‌کان به‌شدارییان کرد.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان دووپاتی له‌سه‌ر به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ژووری بازرگانی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ ژووره‌کانی ورمێ، ته‌برێز، کرمانشاه، ئه‌سفه‌هان و چه‌ند شارێکی دیکه‌ی ئێران کرده‌وه.
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز خالد ئه‌سعه‌د سه‌عیدی که سه‌رۆکایه‌تی شانده‌که‌ی ده‌کرد، وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆیان به‌بۆنه‌ی هاتنیان بۆ هه‌رێمی کوردستان و پێشوازیلێکردنیان له‌لایه‌ن ژووری بازرگانییه‌وه، سوپاسگوزاری خۆی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆک و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور کرد و رایگه‌یاند که ئامانجیان ده‌ستپێکردنی کاری بازرگانی و وه‌به‌رهێنانه له‌کوردستاندا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌شداریان له‌پێشه‌نگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێردا کردووه.
دواتر، ئه‌ندامانی شاندی میوان وێڕای ناساندنی خۆیان و پێگه‌ی کارکردنیان و سروشتی کاری ده‌زگه و کۆمپانیاکانیان، کۆمه‌ڵێک پرسیاریان ئاڕاسته‌ی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور کرد، که سه‌رجه‌میان له‌لایه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆکی ژوور به‌وردی وه‌ڵامی پێویستیان درایه‌وه.
هه‌روه‌ها له‌میانه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌کانی ئه‌ندامانی شاندی میواندا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور، چه‌ندین رێنوێنی و زانیاری به‌که‌ڵکی دایه ئه‌ندامانی شانده‌که و، به‌تێروته‌سه‌لی تیشکی خسته سه‌ر یاسای وه‌به‌رهێنان و کاروباره‌کانی به‌نکداری له‌کوردستان و رێوشوێنه گرنگه‌کانی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی به‌رده‌م پڕۆسه‌ی بازرگانی و پیشه‌سازی له‌نێوان هه‌ردوولادا.
جێی ئاماژه‌یه، ئه‌و کۆمپانیا ئێرانییانه‌ی که له‌رێی نوێنه‌ره‌کانیانه‌وه سه‌ردانی باره‌گه‌ی ژووریان کرد، پێشتر به‌شدارییان له‌دووه‌مین پێشانگه‌ی هه‌مه‌جۆری نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێردا کردبوو، هه‌روه‌ها سه‌رجه‌میان له‌بواره‌کانی ئه‌ندازیاری بیناسازی و به‌رهه‌مهێنانی که‌لوپه‌له‌کانی ناوماڵ و که‌ره‌سته‌کانی بیناسازیدا شاره‌زان.
رێککه‌وتی2/12/2012، ئه‌نجومه‌نی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر به‌شداری له‌دووه‌مین پێشانگه‌ی هه‌مه‌جۆری هه‌ولێر کرد.
له‌مه‌راسیمی کردنه‌وه‌ی پێشانگه‌که‌دا، به‌ڕێزان سینان چه‌له‌پی وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر و دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور و، نوێنه‌ری ژماره‌یه‌ک ده‌زگه‌ی په‌یوه‌ندار له‌هه‌رێمی کوردستان، ئاماده‌یبوون.
لهپێشانگهکهدا، 150 کۆمپانیا له 15 وڵاتی جیهانه‌وه به‌شدارن و چه‌ندین که‌لوپه‌لی شوشه‌وات و ئامێره‌کانی ناماڵ و پێداویسیتییه‌کانی چێشتخانه و بیناسازی و هتد خراونه‌ته روو، هه‌روه‌ها بۆ ماوه‌ی چوار رۆژیش به‌رده‌وام ده‌بێت.
1$=1488
به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به دولاری ئه‌مری...