تۆ لێرەیت: ErbilChamberئابووریهه‌واڵی ئابووریجاگوار لاند رۆڤەر ئەنجامە پێوانەییە جیهانییەكان تێدەپەڕێنێ

جاگوار لاند رۆڤەر ئەنجامە پێوانەییە جیهانییەكان تێدەپەڕێنێ

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵی ئابووری سێ شەممە, 11 شوبات 2014 10:00
"جاگوار لاند رۆڤەر" كۆمپانیای تایبەت بە دروستكردنی ئۆتۆمبێلی نایاب، گەشەكردنی بە رێژەی 46% بەدەستهێنا لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ‌و باكوری ئەفریقیا لەساڵی 2013دا، ئەو كارەی كە رەنگدانەوەی زیادبوونە لە پێشوازیكردنی زیاتری ناوچەكە لە بەرهەمەكانی وەك لە پێشووتر. ئەم ئەنجامانەش پێش بەجێهێنانی بەهێزی جیهانیی كۆمپانیاكە دەكەوێ، ئەمەش لە گەشەكردنی فرۆشی جیهانی بە رێژەی 19% لە ساڵی 2013 دەركەوت پاڵپشت بە دەركردنی زنجیرەیەك لە ئۆتۆمبێلی نوێ‌ كە خەڵاتیان بەدەستهێنا، لەوانەش جاگوار "F-TYPE" ‌و رێنگ رۆڤەری وەرزشیی تەواو نوێ‌.
هەروەها فرۆشیی "لاند رۆڤەری رۆژهەڵات ‌و باكوری ئەفریقیا" گەشەكردنی بە رێژەی 49% بە خۆوە بینی بە بەراورد لەگەڵ ساڵی 2012، دوابەدوای خستنە بازاڕی ئۆتۆمبێلی "رێنگ رۆڤەر" كە ئێستا بە پڕفرۆشترین ئۆتۆمبێل لەو هێما بازرگانییە دادەنرێ، "رێنگ رۆڤەری وەرزش"یش دەركەوتنێكی بەهێزی لە ناوچەكە تۆمار كرد لەگەڵ بەرزبوونەوەی فرۆشی لەساڵی 2013 دا بە رێژەی 25% بەراورد بە ساڵی پێشوو، پاڵپشت بەشێوەیەكی نیمچەیی بەو پێشوازییە جەماوەرییە گەورەیەی كە ئۆتۆمبێلی "رێنگ رۆڤەری وەرزشی تەواو نوێ‌" بەخۆوە بینی كە لە ناوەڕاستی 2013 نمایش كرا.
بەهەمان شێوە قەبارەی فرۆشیی لە رێگەی بەرهەمەكانی تری "لاند رۆڤەر" بەرز بۆوە، لەوانەش "رینگ رۆڤەر ئیڤۆك" بە زیادبوونێك كە گەیشتە 32% ‌و "لاند رۆڤەر LR4" بە رێژەی 31%، "لاند رۆڤەر LR2" بە رێژەی 33%، ئەمەش بۆ ئەو خستنە بازاڕە سەركەوتووەی بەرهەمە نوێیانەی ساڵی 2014 دەگەڕێتەوە.
لەبەرامبەردا "جاگوار" لەسەر ئەدا بەهێزەكەی بەردەوامبوو لەگەڵ زیادبوونی فرۆشی بە رێژەی 30% بەبەراورد لەگەڵ ساڵی 2012، هەروەها "جاگوار XJ" بەرزترین رێژەی فرۆشی تۆماركرد بە زیادەیەك كە بڕەكەی 38% بوو، دوای ئەویش ئۆتۆمبێلی ساڵۆنی بەناوبانگ "XF" دێت كە گەشكردنێكی باشی بە رێژەی 19% تۆماركرد.
هەروەها "F-TYPE" یەكەم ئۆتۆمبێلی وەرزشی بە دوو كوشنەوە كە جاگوار ماوەی 50 ساڵە دروستی دەكات هەڵكشا بەرەو ئاستی بەرزی پێشبینیكراوی كۆمپانیاكە، كە بە جێگیری رووەو بەدیهێنانی ئامانجەكەی كە خۆی لە تێپەڕاندنی بەشە بازاڕییە بە ئامانجكراوەكەی لە كەرتی ئۆتۆمبێلی وەرزشی دا دەبینێتەوە.
"جاستن ویفینگ" بەڕێوەبەری فرۆشیاریی هەرێمی لە جاگوار لاند رۆڤەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ‌و باكوری ئەفریقیا وتی: 2013 ساڵێكی نمونەیی بوو سەبارەت بە ئێمە لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ‌و باكوری ئەفریقیا، ئەمەش بۆ ئەو خستنە بازاڕە سەركەوتووە بێ‌ وێنەیەی "جاگوار F-TYPE" ‌و "رێنگ رۆڤەری وەرزشی تەواو نوێ" دەگەڕێتەوە. ئەم ئەنجامانەش بەڵگەیەكی روونە لەسەر ئەو ئارەزووە زۆرەی كە ئەم ناوچەیە هەیەتی بەرامبەر كڕینی ئۆتۆمبێلە نایابەكان لە هەردوو هێما بازرگانییەكەمان ‌و سەركەوتنی پرۆگرامە جێگیرەكەمان كە هەوڵەكانی لەسەر دیزاین ‌و تەكنەلۆجیا ‌و خزمەتكردنی كڕیارانی چڕكردۆتەوە. 
 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ 2100 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« April 2024 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30          

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑