تۆ لێرەیت: ErbilChamberئابووریهه‌واڵی ئابووریئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور، خانوويه‌ك بۆ خانه‌واده‌ى شه‌هيدێك دابين ده‌كات

ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور، خانوويه‌ك بۆ خانه‌واده‌ى شه‌هيدێك دابين ده‌كات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵی ئابووری پێنج شەممە, 24 حوزەیران 2021 07:01

له‌ چوارچێوه‌ى هه‌ست كردن به‌ پرسياريه‌تى كۆمه‌ڵايه‌تى و هه‌ستى نه‌ته‌وايه‌تى و پشتگيرى له‌ هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان، به‌ڕێز سالار جه‌لال قادر فاته‌كه‌ ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر، خانوويه‌كى به‌خشى به‌ خانه‌واده‌ى شه‌هيد ئه‌زوه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان كه‌ له‌ 5/6/2021 له‌ چياى مه‌تين له‌ لايه‌ن چه‌كدارانى په‌كه‌كه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ند هه‌ڤاڵێكى ترى شه‌هيد كرابوو.

ئه‌م كاره‌ خێرخوازيه‌ له‌سه‌ردانێكى خێرخوازى ناوبراو به‌ ياوه‌رى ئومێد خۆشناو پارێزگاى هه‌ولێر بۆ ماڵى شه‌هيد و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى خێزانه‌كه‌ى كه‌ له‌ بارێكى ئابوورى خراپدا ژيان به‌سه‌ر ده‌به‌ن راگه‌يه‌نرا.

شايانى باسه‌ ئه‌مه‌ يه‌كه‌م كارى خێرخوازى سالار جه‌لال قادر فاته‌كه‌ نيه‌، چه‌ند جارى تريش كارى له‌و شێوه‌يه‌ى له‌ بارودۆخى جيادا ئه‌نجام داوه‌.

ئه‌م بابه‌ته‌ 587 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« October 2010 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28 29 30 31

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑